شەوی یەکشەممە 26-7-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆبوویەوە و بەپێی زانیارییەکانی رووداو، باس لە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کراوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا له "كه‌شوهه‌وايه‌كى ئيجابى و دۆستانه‌دا"، به‌ڕاشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه دووقووڵييه‌كانيان تاوتوێكردووە.
بەپێی ئەو زانیاریەكان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کراوە و سبەینێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەشدار دەبێت.
هاوکات جەخت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى و سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى كه زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناخه هه‌ستياره‌يه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌كانى ديكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه کراوەتەوە"..
هەردوولا بەردەوامیی گفتوگۆکانیان بە پێویست زانی کە "ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سووككردنى ئه‌و باره قورسه‌يه له ده‌ره‌نجامى كێشه و قه‌يرانه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتيان".
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتییە و وا چاوەڕوان دەکرێت، ئەنجامی هەبێت لە لێکنزیککردنەوەی ئەو دوو حیزبە تاوەکو کۆبوونەوەی نێوانیان بکەن.
هاوکات، رۆژی یەکشەممە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامداوە. بافڵ تاڵەبانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ 24 کاژێر کردووە تاوەکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتیی ھەردوولا هەبێت بۆ ئەوەی بگەنە تێگەیشتنێکی ھاوبەش.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق