کورد دەکرێت دەروێش بێت

ليست هناك تعليقات

ئیبراهیم حاجی زەڵمی

ئەم ناونیشانی بابەتە(کورد دەبێت دەروێش بێت) ئەوەندە دەمەوێ رستەیەکی پرسیاری بێت و دەستەواژەیەک بێت کە رامان و هەڵوێست وەرگرتنیکی هۆشمەندانەی تیا فەراهەم بێت، چارەکی ئەوەندە نامەوێ رستەیەکی هەواڵی یان بەیانی و چوزانم شێوە بریارو ئیلزامی گوتەنی لەبەرخۆوە بێت. لێرەوە بۆ ئەو مەبەستە لە سێ دەروازەوە دەکەومە شەن و کەوی..

یەکەم: جێی خۆیەتی مرۆڤ قسە لەسەر هەرشتێ بکا سەرەتا ئەو شتە بناسێنێت، بۆیە دەپرسین دەروێش کێیە؟ 

وشەی(دەروێش) وشەیەکى ماچۆگۆیە-هەورامی ئیستا- لە (دەیرواچ= گوتەی دەیری )عەرەبەکان بە(دەیرواچ= دەیر ویتش) بۆیەکەم جار نوسیویانەتەوە، دواتر بوە بەدەرویش، واتە وشەیەکی لیکدراوی کۆنە کە(گۆرانەکان-ماچۆگۆ)ەکان بەوانەیان گوتوە کە لە (دەیر- معبد- خەڵوەت-چلانە) دا ماونەتەوەو خواپەرستیان کردووە، ئەوەندە ماونەتەوە لە خەڵوەتدا رەفتارو هەڵسوکەوتیان گۆراوە بەبەراورد هەڵسوکەوتی عامەی خەڵکی ، هەربۆیە بەهەندێ لەدەروێشەکانیش وتراوە دێوانە، واتە ئەوانەی کەدێو خێوودەسی لێوەشاندوون وهەڵسوکەوت گۆراون بەبەراورد رەفتاری عامەی حەڵکی!! ..یان بەواتایەکی تر (دەیروێش) ئەوانەی کە لە دەیردا دەمێننەوە کەهاتنەدەرەوە قسەکانیان هی دەیرو مەعبەدە، یان ئەوانەی کە لەناو کۆمەڵدان و قسەو مامەڵەیان وەک هی کەسانی ناو پەرستگاو دەیرەکان وایە.. 

لە فۆلکۆری هەورامیدا هاتووە:

(چی خودای نەکەردا دێوانە، دەیری... تو بەینە پەی لایم، عاقیبەت خەیری). 

مەحوى شاعیر لە دێڕە شیعرێکیدا ئاماژەى بە (دەیر) کردووەو (دەیر) لاى مەحویش هەمان واتاى هەورامی هەیە، وەکو ئەڵێت: 

دیارم دەیرى عیشقە، جێ بە سوتن بێ لەوێ دەگرم.

کە من مشتێ چڵ و چێوم، بەچى بم، کەڵکى کێ دەگرم

لێرەدا دەروێش کەسی عاشق و ڕوو لەخواو یەکلابوەوەیە بۆ ئەو زاتەی کە دەیپەرستێ و عیشقبازی لەگەڵ دەکات، ئەمەش نەریتێکی کۆنی مرۆییە، کەمرۆڤ کاتێک دەری ژیانی راستەقینەى دەس نەکەوتووەو، بینیویەتی روخسارگەراییو مادە باڵی بەسەر جەوهەرو مەعنەویەتدا کێشاوە، مرۆڤەکان چەقیوی دونیای شەرو ململانێکانیان بوون و شەرەکانی مرۆڤ هەموویان چوونەتە دەرەوەی خۆو لەگەڵ دەرەوەیان، بەمەش گیانی خۆپەسەندی گەورەترو زاڵتر بووە، ئەمەش بوەتە نەریت و سەراپای پیگەیاندنی کۆمەلایەتی وەک نەریت تەنیوە، ئەوەش وایکردوە کەئازادی لەگیانەڵادا بێو، قریوەی کۆیلایەتی هەموو کونج و قوژبنەکانی کۆمەڵگەی بگرێتەوە ، مرۆڤی هوشیاربەو دۆخەش وێڵو دەیری کردوە و بەشوێن ئازادی و شکۆی خۆی گەراوە، لەکۆمەڵگەی وەها یان گۆشەگیر یان تەرابووەو دوورکەوتوەتەوە، بەمەش دەروێشی و ژیانی دەیری بوەتە دەرچەیەک بۆ خۆپەنادان لەو دۆخە نەخوازراوە... سەرەتا ئەمە لەسەر ئاستی تاک بووە، بەڵام کاتێ کەسی دەیری و دەروێش هەوڵی رزگارکردنی ئەوانی تری داوە ئیتر شوێنکەوتەو مونتەمی بۆ درووست بووە رچەو رێچکەکەی بوەتە ڕووگەی وەلائو دۆستی بۆ مونتەمی و لایەنگرو شوێنکەوتەی بۆ درووستبووە. 

هەر ئەم دەروێشایەتیە بوەتە رێگەیەکی چاکسازی و هەوڵێک بۆ گیرانەوەی دادو شکۆی مرۆیی. سەرەتا ئەم ریگەیە وەسیتی تیا نەبووە، بەمانا مرۆڤ و خودا لەنێو خەڵوەت ومەعبەد (دوور لەکۆمەڵگەی چەقیو لەروخسارگەرایی و موزەیەفدا!!) خەریکی خۆناسین و خوا ناسین و چنینی تەونی خۆشەویستی و عیشق بووە، تەنها خۆی و خودا خودا وەک تاکە نورو رۆشناییەک کەلێیەوە واتای بوونی مرۆیی و سەرچاوەیەک بۆ رۆشنایی و تەجەلایی رۆحی و گەوزانی لەنێو میهرو دۆستایەتیدا دەسکەوتووە.

نموونەی ئەمانەش پێغەمبەران و پیاوچاکان و چاکسازان وخەڵوەکێشانی رای حەقیقەت لە دەروێشان و پیاوانی تەصەوف بوون، پاشان بەگەرانەوەی ئەمانە بۆ ناو کۆمەڵگە ئیتر ئەمانە بوونەتە وەسیت ونێوەندێک کە خەڵکانی تر لە رێگەی ئەمانەوە پەییان بەو رۆشنایی و راستەقینەیە بردووە، سەرەتا پەیوەندی خەلکی بەم وەسیتانەوە تەنها خۆشەویستی بۆ ئەو حەقیقەتە بووە کەلە ریگەی ئەمانە پێی گەیشتوون!!، نەوەک ئەمان سەرچاوەکەبن و وەلائیان بۆ ئەمانە بێت.

بەڵام مانەوەی زیاتری ئەمانە تێکەلبوونی نەریت و خواستی خودپەسەندی سەرچاوەکەیان لێڵکردووە جاری واهەبووە کە وەسیتەکە یان بکرێتە بەشێک لە سەرچاوە راستەقینەکە وەک ئەوەی مەسیح کرایە کوری خوا، یان وەسیتەکان خۆیان ببنە جێگرەوەی سەرچاوەی راستەقینەکە وەک ئەوەی لەزەمەنی فیرعەونەکاندا روویدا.. ئەم لێتێکەڵبوونەو ئەم شێوانی پەیوەندی وەسیت و سەرچاوە راستەقینەیە لای شوێنکەوتووان ئەو مۆتەیە بووە کە دواجار بوەتە هۆکاری کوێربوونەوەی کانی راستەقینەی حەقیقەتەکە.

دواجار لەمەوە دەتوانین بڵیێن کە دەروێشایەتی هەوڵێکی جوانی مرۆیی بووە بۆ گەران بە شوێن راستەقینەداو خەمێکی ئینسانی و ئازادی لەپشت هەنگاوەکانیەوە هەبووە، ئیتر تاچەندە توانیویەتی لەکوردەواری ئێمەدا خۆی بچەسپێنێى و بەدەم خواست و خەمی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردەواریەوە بێ؟! چەند لەمپەرو بەرگر لەبەردەمیدا بووە تاچەند توانیویەتی ئەوەی لەهەگبەیدایە ئەنجامی بدات و ئەو میکانیزمانەی چەندە گونجاو ئەرینی بوون کەلەگەڵ واقیعدا بێنەوە؟ چەندە ئاسایش و ماناکانی ئازادی بۆ رۆحی کۆمەڵگە لە رێگەیەوە گەراوەتەوە ؟ هەروەها چەندە وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی کۆمەڵگە بووە ئەوە زەمەن و مێژوو خەڵکەکەی با وەڵام بدەنەوە.

دووەم: پرسی دەروێشی پرسێکی ئینتیماییە یان وەلائیە؟

(ئینتیما) ئەگەر چی ئەم چەمكە لە كوردیا بەواتای (لایەنگر) خستویانەتە ناوبازاری وشەو نوسینەوە، بەڵام لەراستیدا ئەم كارە لاسەنگەو واتای لایەنگر پر بەپێستی چەمكی ئینتیما نیە، چونكە لە ئینتیمادا جۆرێك لە وابەستەیی ئەركەكی و كەتواری و یاسایی بوونی هەیە، واتە وشەی وابەستە گەر لەكوردیا واتاكەی بدەین بەدەستەوە دەكرێت بڵێین كە زیاتر وابەستەیی تاكە بەلای ئەوەدا كەدەیەوێت و هەیە لەناویدا چ مادی و چ مەعنەوی كە ئایا تاقمێكە یان لایەنێكە یان دەزگایەكی سیاسیە یان رۆشنبیری و هزریە. دەكرێت وابەستەیی (ئینتیما) بوونیش بۆ خێزان بۆ بنەماڵەو خێڵ و هۆز لەسەر بنەمای خوێن هەبێت. بۆی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif