د. ئەرشەد تەها
-
هۆكاره‌كانى ڕاگه‌ياندن رۆڵى گرنگيان هه‌يه له جووڵه‌ى ئابوورى و لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م كردارى په‌ره‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ى ئابوورى و پێشخستنى ئابوورى وڵات و پاڵپشتى په‌ره‌پێدانى مرۆيى، لێره‌وه گرنگى هاوبه‌شى و هه‌ماهه‌نگى نێوان ئابوورى و ڕاگه‌ياندن دێته ئاراوه بۆ ڕه‌خساندنى دۆخێكى ئابوورى سه‌قامگير و جووڵاندن و ئاڕاسته‌كردنى ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان و باشكردنى ئه‌داى كۆمه‌ڵگا و جووڵه‌ى بازاڕ و به‌رهه‌م و راستكردنه‌وه‌ى ڕێچكه‌ى چه‌وت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى به‌رهه‌مى ناوخۆيى به بڕى زۆر و كواليتى به‌رز. چونكه له ئێستادا ته‌نها جيهانى پاره و كار ئابوورى ئاڕاسته ناكات به‌ڵكو جيهانى ڕاگه‌ياندن ده‌ستى باڵاى هه‌يه.
له وڵاتێكى سه‌قامگيردا خه‌ڵكى ئاسايى كارى به چاودێرى كردنى نرخى دراو و نه‌وت و زێر و پێنوێنه ئابوورييه‌كان نييه و خه‌ريكى كار و ژيانى خۆيه‌تى، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ى له بۆرسه كار ده‌كه‌ن يان وه‌به‌رهێنان له پشك و قه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ن چاودێرى ئه‌و نرخ و پێنوێنانه ده‌كه‌ن. به‌ڵام له لاى خۆمان هه‌موومان گيرۆده‌ى نرخى دۆلار و نه‌وتين، به‌مدواييانه نرخى زێڕيشى هاته سه‌ر! هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌يه له وڵاتێكين به‌ده‌ست دواكه‌وتوويى ئابوورى و تاك سه‌رچاوه‌يى داهات ده‌ناڵێنين، كار و كاسبى و مووچه و بژێويمان ڕاسته‌وخۆ په‌يوه‌سته به نرخى دۆلار و نه‌وت، بۆيه ئابوورى وڵاتمان وه‌ك بۆرسه‌ى لێهاتووه و نرخى نه‌وت و دۆلار به خوله‌ك و كاتژمێر كاريگه‌رى له‌سه‌ر ژيانمان هه‌يه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كوردستان پێويستى به ڕاگه‌ياندنێكى ئابوورى هۆشيار هه‌يه له سروشتى قۆناغى ئێستاى ئابوورى كوردستان تێبگات.
له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووه خه‌ڵكى كوردستان به‌رده‌وام چاوى له‌سه‌ر نرخى دۆلار بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاستى گشتى نرخ و ئاستى بژێوى خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ په‌يوه‌ست بوو به نرخى دۆلاره‌وه، له‌به‌ر هه‌بوونى گه‌ماڕۆى ئابوورى له‌سه‌ر عێڕاق و كوردستان و ناسه‌قامگيرى نرخى دينارى عێراقى و ئابوورييه‌كه‌ى و گۆڕانكارى له نرخى دۆلار له شه‌و و ڕۆژێكدا خه‌ڵكێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مايه پووچ ده‌كرد و خه‌ڵكێكى مايه‌پووچى ده‌بووژانده‌وه! له‌به‌ر ئه‌وه ئاستى بژێوى خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ به نرخى دۆلاره‌وه به‌سترابووه‌وه. له دواى ساڵى 2014 و بڕينى به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێم له لايه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه خه‌ڵك ناچار بوو سه‌ره‌ڕاى نرخى دۆلار چاودێرى به‌رده‌وامى نرخى نه‌وتيش بكات! له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم له نه‌وته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆيه به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت واته زياد بوونى داهاتى هه‌رێم و ده‌ستكرانه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ خه‌رجى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى مووچه و پڕۆژه‌كان و جووڵانه‌وه‌ى ئابوورى، پێچه‌وانه‌كه‌شى ڕوو ده‌دات كاتێك نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت! له كاتى قه‌يرانه‌كان نرخى زێڕيش دێته ڕيزى نرخى دۆلار و نرخى نه‌وته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژيانمان ڕاسته‌وخۆ په‌يوه‌سته به نرخى دۆلار و نه‌وته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌واڵه‌كان و شيكردنه‌وه ئابوورييه‌كان گوێگر و بيسه‌ر و خوێنه‌رى زۆريان هه‌يه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بينم ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن به هه‌موو جۆره‌كانيه‌وه ئابووريناسى به‌توانا يان هه‌ر ئابووريناسى تێدا بێت!؟ نازانم بۆچى هه‌موويان له‌سه‌ر پشتگوێخستنى گرنگترين لايه‌نى ڕاگه‌ياندنى په‌يوه‌ست به ژيانى خه‌ڵكه‌وه ڕێككه‌وتوون؟!
ڕووى گله‌ييم له ده‌زگا لاواز و بێسه‌رو به‌ره‌كان نييه، به‌ڵكوو ڕووى گله‌ييم له تۆڕه‌كانى ڕاگه‌ياندن و كه‌ناڵه ئاسمانييه پڕۆفيشناڵه‌كانه، هه‌ندێكيان به‌ڕاستى له زۆر بواره‌وه پڕۆفيشناڵن به‌ڵام له ديسكى ئابوورى كۆله‌وارن! فلته‌رى هه‌واڵ و شيكردنه‌وه‌ى ئابوورييان زۆر لاوازه ياخود هه‌ر نييه، بۆيه يه‌كێك له گرنگترين ئه‌ركه‌كانى خۆيانيان له‌ده‌ست داوه، ئه‌وه‌ش وايكردوه له جياتى ڕۆڵى ئه‌رێنى ڕۆڵى نه‌رێنى و نانه‌وه‌ى پشێوى له‌ناو كۆمه‌ڵگا و ئابوورى بگێڕن، له ده‌ره‌نجام هه‌ندێكجار ماڵى هه‌ندێك كه‌س وێران ده‌كه‌ن! چونكه خه‌ڵك متمانه‌ى به كه‌ناڵه‌كه هه‌يه پێش ئه‌وه‌ى متمانه‌ى به كه‌سى قسه كه‌ر يان نووسه‌ر هه‌بێت، بۆ نموونه كاتێك ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن چه‌ند كه‌سێك دێنن له ئه‌لف و بێ ى ئابوورى تێنه‌گه‌يشتوون و شيكردنه‌وه‌ى سه‌ير و سه‌مه‌ره بۆ دۆخى ئابوورى ده‌كه‌ن و پێشبينى نرخى دراو و نه‌وت ده‌كه‌ن، به ڕێكه‌وت له ڕۆژانى ڕابردوو گوێبيستى شيكردنه‌وه‌ى كه‌سێك بووم له‌يه‌كێك له كه‌ناڵه پرۆفيشناڵه‌كان، باسى به‌هێزى ئابوورى ئێران و دراوه‌كه‌ى ده‌كرد و پێشبينى ده‌كرد كه نرخى تومه‌ن به‌رز ده‌بێته‌وه، كاتێك بينه‌ران متمانه‌يان به كه‌ناڵه‌كه هه‌يه و نازانن ئاستى قسه‌كه‌ر و شيكه‌ره‌وه ئابوورييه‌كه چه‌نده ڕه‌نگه هه‌ر له دواى به‌رنامه‌كه هه‌ندێك كه‌س ڕوو بكه‌نه كڕينى تومه‌ن و ئه‌و چه‌ند ديناره‌ى وه‌ك پاشه‌كه‌وت هه‌يانه هه‌مووى بكه‌نه تومه‌ن و دواى مانگێك مايه پووچ بن!
به‌بێ ئه‌وه‌ى شيكه‌ره‌وه ئابوورييه‌كه تێبگات نرخى هه‌ردراوێك پشت به‌چى ده‌به‌ستێت، ئێران دووه‌م وڵاته له ئاستى جيهان له هه‌بوونى يه‌ده‌گى غاز و چواره‌م وڵاته له هه‌بوونى يه‌ده‌گى نه‌وت و به‌شێكى گه‌وره‌ى داهاتى وڵات پشت به هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌به‌ستێت، حكومه‌تى ئێران له ساڵى ڕابردوو ئامانجى بوو (59)مليار دۆلارى له هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ست بكه‌وێت به هه‌نارده‌كردنى سێ مليۆن به‌رميل رۆژانه، به‌ڵام به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و گه‌ماڕۆى ئه‌مريكا له‌سه‌ر نه‌وتى ئێرانى و سزادانى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى كه نه‌وت له ئيران ده‌كڕن داهاتى نه‌وتى ئه‌و وڵاته نزم بوويه‌وه بۆ (5,5)مليار دۆلار ئه‌وه‌ش ده‌كاته ته‌نها (10%) داهاتى پێشبينيكراوى نه‌وت! ئه‌مريكا به‌وه‌ش ڕ‌ازى نيه و كار ده‌كات داهاتى نه‌وتى ئێران سفر بكاته‌وه و ڕێگا نادات كه‌س مامه‌ڵه به دۆلار له گه‌ڵ ئێران بكات، به‌م جۆره يه‌ده‌گى دراوى بيانى زۆر دابه‌زيوه و ئێران ناچاره هاورده‌ى كه‌رسته‌ى به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنيش كه‌مبكاته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ كاريگه‌رى هه‌بووه له سه‌ر ئاستى بژێوى و ڕێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى و دابه‌زينى نرخى تومه‌ن و به‌رز بوونه‌وه‌ى هه‌ڵاوسان، نرخى هه‌ر دراوێك په‌يوه‌سته به تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆى وڵات، نه‌وت به‌شێكى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆى ئێران پێكدێنێت و ئێستا نزيك بۆته‌وه له سفر و كاريگه‌ريشى له‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كانى تر هه‌بووه، سه‌ره‌ڕاى فشار و گه‌ماڕۆى دارايى و ئابوورى ئه‌مريكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته مه‌ترسى داڕمانى ته‌واوى به‌هاى تومه‌نى ئێرانى هه‌يه، به‌پێ ى ئه‌و خوێندنه‌وه ساڵێك پێش ئێستا پێشبينى ئه‌وه‌م كرد نرخى تومه‌ن دابه‌زێت و بگاته زياتر له دوو مليۆن تومه‌ن به‌رامبه‌ر سه‌د دۆلارى ئه‌مريكى، كاتێك هێشتا نرخى تومه‌ن مليۆنێك و سه‌د هه‌زار بوو به‌رامبه‌ر سه‌د دۆلارى ئه‌مريكى.
ئه‌و بۆشاييه له ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن بازاڕى سلێمانى پڕ تومه‌نى ئێرانى كرد و زيانى زۆرى به‌و خه‌ڵكه گه‌ياند.
ڕاگه‌ياندن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م پێويسته ڕۆڵى خۆى بگێڕێت وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى دروستكردنى هۆشيارى له كۆمه‌ڵگا و سه‌رچاوه‌ى دروستكردنى فشار له‌سه‌ر ناوه‌ندى دروستكردنى بڕيار و ده‌ستنيشانكردنى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كردارى په‌ره‌پێدان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كارگێڕى و دارايى و ده‌ستنيشانكردنى خاڵى به‌هێزى و لاوازى ئابوورى و به‌شداريكردن له دانانى ستراتيجييه‌تى په‌ره‌پێدانى ئابوورى گشتگير و دواندنى ڕاى گشتى و باوه‌ڕپێكردن بۆ به‌شدارى ئه‌رێنى له كردارى په‌رپێدان و چاكسازى ئابوورى.
په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێز له نێوان ڕاگه‌ياندن و ئابوورى هه‌يه زياتر له‌وه‌ى ته‌نها ناو بنرێت به ڕاگه‌ياندنى ئابوورى، چونكه ڕاگه‌ياندن به مانا فراوانه‌كه‌ى بۆته به‌شێك له پيشه‌سازى ئابوورى و ئابووريش بۆته به‌شێك له پيشه‌سازى ڕاگه‌ياندن. ئه‌م په‌يوه‌ندييه تێكهه‌ڵقژاوه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو سێكته‌رى ئابوورى و ڕاگه‌ياندن به هۆى ده‌رهاويشته‌كانى دۆخى هاوچه‌رخ.
ڕاگه‌ياندنى پسپۆڕ به بوارى ئابوورى له‌ناو ڕه‌حمى دامه‌زراوه ئه‌كاديمييه‌كان ده‌رچووه به هۆى هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى به‌رده‌وامى ئابوورى له جيهان ئێستادا. ئه‌وه ڕاگه‌ياندنى ناچار كرد هه‌موو هه‌وڵيان ته‌رخان بكه‌ن بۆ به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى ئابوورى وه‌ك هاوبه‌شێك له ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنى و نه‌رێنييه‌كان، به‌و پێيه‌ى ئابوورى گرنگترين ئه‌و لايه‌نه‌يه كه ڕاگه‌ياندن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له ژيان و بژێوى تاكه كه‌س و تا ده‌گاته دۆخى كۆمپانياكان و ئابوورى به گشتى و كۆتايى دێت به كۆمپانيا گه‌وره‌كان كه زۆر كاريگه‌رن به قه‌باره‌ى ڕێكلام و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن خۆيان كه سه‌رچاوه‌ى داهاتيان په‌يوه‌سته به بڵاوكردنه‌وه و ڕيكلامكردن.
به‌تايبه‌تى ئێستا كارى ڕاگه‌ياندن ته‌نها له چوارچێوه‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن نه‌ماوه‌ته‌وه و هه‌موو كۆمپانيا و دامه‌زراوه‌يه‌ك هۆكارى ڕاگه‌ياندنى خۆى هه‌يه له شێوه‌ى مالپه‌ڕ يان له پێگه‌كانى سۆشياڵ ميديا، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن له گۆڕه‌پان بمێننه‌وه پێويسته ڕاگه‌ياندنى ئابوورى به شێوه‌يه‌كى پڕۆفيشناڵ پێشكه‌ش بكه‌ن و وه‌ك سه‌رچاوه‌ى متمانه له ناو كۆمه‌ڵگا و نێوه‌ندى كار بمێننه‌وه.
((بده به‌رێ ده‌چيته سه‌رێ، له مه‌عريفه‌ت چوويته ده‌رێ))!
* دكتۆرا له سياسه‌تى ئابوورى.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق