ڕاگرتنی گەشتەئاسمانیەكان درێژكرایەوە

ليست هناك تعليقات

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەتا ١٥ی تەمموز درێژکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، "لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٧/١٥ درێژکردەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وە".



بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی، لە رۆژی ١٧ی ئازاری ئەمساڵەوە گەشتە ئاسمانییە ئاساییەکانی عێراق راگیراون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif