ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی سەبارەت بە پێشمەرگە دەركرد

ليست هناك تعليقات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگەی‌ ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حکومەت ستايشى رۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له‌ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.

هەروەها، وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ باسى له‌ هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێوە‌چوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و پێداويستيیە‌كانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه کرد‌.

دواى راگۆڕينه‌وه‌ و گفتوگۆکردن له‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌يوه‌ست به‌ چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ لايه‌ن ئاماد‌ه‌ بووان، بڕيار درا به‌ پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ستن به‌ چاكسازى جيبه‌جێ بكرێن له‌ بواره‌كانى يه‌كخستن و رێكخستنى يه‌كه‌ ژمێرياريه‌كان و رێكخستنى هه‌يكه‌ليه‌ت و ميلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشينى و دۆسيه‌ى شه‌هيدان و كه‌م ئه‌ندامان به‌ پێى ياساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif