ماجد خلیل
-
ئەو ساتانەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە، ساتەوەختێکی کۆپیکراوی قۆناغبەقۆناغی کۆرسی گۆشکرانی کوردبوون بوو. ساتەوەختێک لە شادەمارەکانیدا خوێنی کوردبوون فیچقەیدەکرد.
-
ئەو ساتانەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە، ساتەوەختێکی کۆپیکراوی قۆناغبەقۆناغی کۆرسی گۆشکرانی کوردبوون بوو. ساتەوەختێک لە شادەمارەکانیدا خوێنی کوردبوون فیچقەیدەکرد.
بەڵێ ئەوکاتانەی لە ژوورێکی ساردوو سڕدا، گەرمتریین گیانی کوردبوون ساردکرایەوە، ئەو ساتانەی گوللەی غەیانەکان و غوربەتی مرۆڤایەتی پەلاماری دووایین هەناسەی ئاشنای ئازادی و دیموکراسییان دا، ئەو ساتانەی بۆن و بەرام و نوکتەو پێکەنین و قەڵەم و قسەی نەستەق و وەرگێڕان و وێنای هەژارو هێمن و کۆماری کوردستان، خرایە بەر پێکی پڕ ژەهری مێزو دیالۆگ و دنیای دڕندەی خۆرئاوا. ئیتر بەجارێ تەزوویەکی تراژیدی، هەموو شوێنپێکانی شۆڕشی لە شاخەوشاخی کوردستاندا گرتەوە.
قاسملۆ، ناوێکی ئاشنا‌و ئازادیخوازێکی دەگمەنی ناو ئەدەبیاتی شۆڕشی کوردییە.
وەختێ دەدوا تۆنێکی دڵگیرو خۆمانە لە قسەکانیدا بوو، هەستتدەکرد هەمیشە ئەو دەنگەت بیستووە.
دەنگێک لە ئاواییەکانی کوردەواریدا دەخرایە بەر حوجرە، وەلێ وانەی شار‌و شارستانییەتی لە سۆربۆندا دەوتەوە. خوێنێک لە ئاوایەکانی کوردستانەوە پێیگرتبوو، وەلێ لە دەمارەکانی چورپارچەدا دەجوڵا.
دەربڕینێک دێهاتییانە دەهاتە گۆ، وەلێ لەسەرووی دیوەخانەکانی دنیای سەردەمەوە حیکایەتی حیکمەت و حونجەی ئازادی فێری هەمووان دەکرد.
رۆژان رۆژی له‌دووا نه‌بوو، دروست هه‌مان رۆژ دووباره ده‌بێتەوە. هه‌مان مێژوو هێزی خۆی ده‌پارێزێت و وێنه‌و وێرد و وشه‌یه‌كی ون ناكات.
كورد ، ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌كه شرۆڤه و شیكاری مێژووی پێ ناكرێت، ئەوتانێ له‌نێوان عه‌قڵی لۆكاڵ و عه‌قڵی دونیا دیده‌ی كورد دا، ته‌نێ هه‌ریه‌ك چیرۆك هه‌یه. له‌نێو عه‌قڵی فیوداڵ و عه‌قڵی لیبراڵی كورد دا، ته‌نێ هه‌ریه‌ك دڵ و ده‌روونی ساده هه‌یه.
دروست وه‌ك ئه‌و دڵ و ده‌روونه‌ی هۆزسالارێكی وه‌ك سمكۆ و لیبراڵ دێموكراتێكی وه‌ك قاسملۆ هه‌یانبوو، یان نه‌خۆنه‌وارێكی وه‌ك سمكۆ و خۆنه‌وارێكی زۆرزانی وه‌ك قاسملۆ هه‌یبوو.
ئه‌وان له‌یه‌ك تۆره‌مه و تۆنی مێژوودا بارهاتن و بازیان نه‌دا به‌سه‌ر سیاسه‌تی عه‌جه‌م و عه‌ره‌بدا.
ئه‌و خوێن و خه‌م و خه‌یاڵه‌ی له‌هه‌مبه‌ر نه‌یاراندا جۆشی دان، رۆژگار كاڵی نه‌كرده‌وه.
ساڵی 1930، ته‌رمی سمكۆی شكاك، سه‌هه‌ندی عه‌جه‌مه‌كان له‌بانییه‌تی و خوێنیشی له‌شنۆی موكریان‌دا رژاوه. 59 ساڵ گوزه‌شت، هه‌مان سه‌هه‌ندی تاریك به‌سه‌ر ته‌رمی قاسملۆوه خه‌نده‌یه‌كی مه‌كراوی ده‌كات.
قاسملۆ پیاوێكی ئه‌كادیمی، ئازاد و ئامانجدار، 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڤییه‌نادا كه‌وته بەر میل و مه‌ته‌رێزی ئه‌وانه‌وه، ئه‌و میل و مه‌ته‌رێزه‌ی له‌شنۆدا داوه‌كه‌ی بۆ سمكۆيش چنرابوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق