مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی لە رێكخه‌ر و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان كرد و راشیگەیاند، هەوڵی جددیمان لەگەڵ گۆڕان هەیە بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانمان.
ئه‌م یاده‌تان له هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێته‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و عیراق له‌به‌رده‌م پێشهات و گۆڕانكاریی گه‌وره‌دایه
لەپەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ گۆڕان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندوە،"ئه‌م یاده‌تان له هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێته‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و عیراق له‌به‌رده‌م پێشهات و گۆڕانكاریی گه‌وره‌دایه و ئومێده‌وارین ببێته ده‌رفه‌ت بۆ دروستكردنی كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی"
راشیگەیاندوە، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌شی زۆری تێكۆشه‌رانی گۆڕاندا، پێشینه و مێژویه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه له شۆڕشی نوێ‌دا. ئومێده‌وارین به سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ڕابردو. له ململانێ و رێكه‌وتنه‌كان، زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین، به‌تایبه‌تی كه ئێستا هه‌وڵی جددی له‌نێوانماندا هه‌یه، بۆ دارشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌جۆرێك له خزمه‌تی یه‌كریزی و ته‌بایی زیاتر و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك بێت."
دەقی پەیامەكە:
به‌ڕێز / رێكخه‌ری گشتیی و خانه‌ی ڕاپه‌راندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێزان/ هه‌ڵسوڕاوان و تێكۆشه‌رانی ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به سڵاوێكی گه‌رمه‌وه، به‌ناوی هه‌ڤاڵانی هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه‌وه، پیرۆزبایی یادی (11) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان لێده‌كه‌ین، كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووی خه‌باتی سیاسی و دیموكراتیدا، هاوبه‌شێكی چالاكی پرۆسه‌ی سیاسی بووه.
به‌رێزان...
ئه‌م یاده‌تان له هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێته‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و عیراق له‌به‌رده‌م پێشهات و گۆڕانكاریی گه‌وره‌دایه و ئومێده‌وارین ببێته ده‌رفه‌ت بۆ دروستكردنی كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی، ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌شی زۆری تێكۆشه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه‌تاندا، پێشینه و مێژوویه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا. ئومێده‌وارین به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ڕابردوو. له ململانێی و رێكه‌وتنه‌كان، زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین، به‌تایبه‌تی كه ئێستا هه‌وڵی جددی له‌نێوانمان دا هه‌یه، بۆ دارشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌جۆرێك له خزمه‌تی یه‌كریزی و ته‌بایی زیاتر و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك بێت.
جارێكی تر پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2020-5-25
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق