سەرۆكی هەرێم: بۆ هەموو چارەسەریەكی دەستوری ئامادەین

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدیدارێکدا لەگەڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو چارەسەرێک لەسەر بنەمای دەستوور لەگەڵ بەغدا راگەیاند. پلاسخارتیش پشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا راگەیاندووە.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8-7-2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كراوە. پلاسخارت پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى بۆ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا دووپات كردووەتەوە و رایگەیاندووە: "هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ين له‌ گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن". 

لە دیدارەکەدا نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی‌ هه‌رێمى كوردستانی دەربڕیوە بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور. 

لە ماوەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێکهێناوە بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەردوولا. بەڵام دوای چەندین گەڕی گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و گۆڕینی سەرۆکوەزیران و کابینە لە بەغدا، هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif