وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلوسی ئاکار رایگه‌یاند" سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام دەبێت له‌پرۆسه سه‌ربازیه‌كانیان لە باکوری عێراق بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان".
میدیاکانی تورکیا بڵاویکردەوە، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچونه سه‌ربازیه‌كانیان له‌ناوچه‌ی حه‌فتانینی هه‌رێمی كوردستان كه له ١٧ی حوزه‌یرانی٢٠٢٠ه‌وه ده‌ستیان پێكردوه رایگه‌یاند" پڕۆسه سه‌ربازیه‌كانیان له‌ژێر ناوی "چنگی هه‌ڵۆ" دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌رده‌وام دەبێت".
خەلوسی ئاکار، ئەوەی خستەڕوو" گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌پرۆسه سه‌ربازیه‌كه‌دا كراونه‌ته ئامانج، له‌رێگه‌ی زه‌مینیشه‌وه به‌چه‌كی قورس و مامناوه‌ند هێرشه‌كیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن".
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسە ئیداریەکانی هەرێم لەو ناوچەیە پانی ئەو هێرشە ٤٥ کم و قوڵایی نزیکەی ٣٥ کم سووپای تورکیا هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوەو، زیاتر لە ١٥٠ گوند چۆڵ و نیمچە چۆڵیان کردووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق