رۆژنامەنووسی پسپۆڕ لە كاروباری ئەمریكا (میخایل تاراتوتا)، لە گۆڤاری "موسكوفسكی كومسومولیتس" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا پێشبینی ئەوە دەكات، لە پاش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا رۆژانی سەخت چاوەڕوانی ئەو وڵاتە دەكات.
بەپێی راپۆرتەكە، ماوەی مانگ و نیوێكە، ئاژاوەكانی ئەمریكا نەوەستاون، پرسیاری گرنگ ئەوەیە: كەی كۆتاییان دێت؟
هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە رووی بنەماوە، دوو رێگا هەیە بۆ پەرەسەندنی رووداوەكان، بردنەوەی دیموكراتەكان یان كۆمارییەكان لە هەڵبژاردن، بەڵام، دۆخی زۆر جیاواز تر لە هەر یەك لەو دوو بژاردەیە هەیە.
ئەگەر وا دابنرێت، ترامپ سەردەكەوێت، ئەوا لەو كاتەدا خۆپیشاندانی نوێی بەهێز دەست پێدەكاتەوە، رەنگە ئەمجارەیان مۆركێكی توندوتیژیشی هەبێت، بەڵام زۆر بە خیرایی دادەمركێتەوە، لەبەر ئەوەی ئامانجی دیاری كراوی نییە، یاخود ترامپ پەنا بۆ سوپا دەكات تاكو سەركوتیان بكات.
ئەگەر بێت و هاوسەنگی هێز لە كۆنگرێس وەك ئێستا وا بێت (ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دیموكراتەكان و پیران بۆ كۆمارییەكان)، كە زیاتر پێدەچێت هەر ئەم ئەنجامەی هەبێت، ئەوا ئەمریكا بۆ ماوەی چوارساڵ دەچێتە پاشەكشەی سیاسییەوە.
سیاسییەكانی هەردوو حیزب لە میانیدا ناتوانن رێككەوتن لەسەر هیچ شتێك بكەن و پرۆسەی یاسا دانان لە بێ هۆشیدا دەمێنێتەوە.
بەڵام ئەگەر بێت و دیموكراتەكان هەردوو ئەنجوومەنەكەی كۆنگرێس بەدەست بهێنن، كە دوور نییە وابێت، ئەوا كەنارگیركردنی ترامپ لەدەسەڵات گرەنتی دەبێت. ئەگەریش بێت و هەردوو ئەنجوومەنەكە بكەونە دەست كۆمارییەكان، پێشبینی هەنگاوهەڵهێنانێكی گەورەی ئابوری دەكرێت.
هەروەها زۆر پێدەچێت پرۆژەی فراوان بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری جێبەجێبكرێت و رێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ چیندا بكرێت.
لە دۆخی بردنەوەی دیموكراتەكاندا، ئەگەر بە دەنگێكی كەم بیبەنەوە، بەدوور دەزانرێت ترامپ دان بە شكستەكەیدا بنێت و ركابەركانی بە دزینی سەركەوتنەكەی تۆمەتبار دەكات.
لە ئەگەری هاتنی جۆ بایدن بۆ كۆشكی سپی و بردنەوەی هەردوو ئەنجوومەنەكە لەلایەن دیموكراتەكانەوە، پیشبینی گۆڕانكاری زۆر گەورە دەكرێت، كە گۆڕان لە نموونەی رۆشنبیری ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە تێكدانی مۆنۆمێنت و واز هێنان لە بەزیندو راگرتنی مێژووی ئەمریكی تا ئیدانەكردنی، و گۆڕینەوەی بیرۆكە مۆرك سۆسیالیستیەكان بە نمونەی ئەمریكی كلاسیكی.
هاتنی كەسێكی بەتواناتریش لە بایدن و مانەوەی ئەنجوومەنی پیران لە دەستی كۆماریەكان، ئەوا پێشكەوتنخوازەكان هەست بە ئاسوودەیی ناكەن و ئەمریكاش ناكەوێتە نێو ئەو قووڵاییە خۆشەی راسترەوەكان حسابی بۆ دەكەن، بەڵام، پەرەسەندنەكان بەهەر ئاراستەیەك بن، ترامپ ناتوانێت كێشەكانی دادوەری پشتگوێ بخات و پێشدەچێت پەیوەندییەكان لەگەڵ روسیا زیاتر روو لە گرژی بكات.
سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
شارپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق