ئیره‌جی مه‌سجدی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی كردووه، ساڵڕۆژی ئازادكردنی موصلی له حكومه‌ت و گه‌لی عێراق پێرۆز كرد
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سجدی دا هاتووه:" له ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری موصل له ژێر ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش، ئه‌مه‌وێت جارێكی دیكه پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه له سه‌رۆك وه‌زیران، حكومه‌ت، گه‌ل و ڕێبه‌رانی سیاسی و دینی به تایبه‌ت هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی، هیزه ئه‌منیه‌كان و دژه تیرۆر، پۆلیس و پێشمه‌رگه و عه‌شایه‌ر كه ڕۆڵێكی گرنگیان له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا هه‌بوو، بكه‌م.
هه‌روه‌ها حه‌زده‌كه‌م جه‌خت له پێگه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای نه‌جه‌ف حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا علی سیستانی كه به فه‌توا مێژووییه‌كه‌ی خۆی ڕۆڵێكی بێ هاوتای له به‌رخۆدان و هه‌ستانی خه‌ڵكی عێراق له دژی تاوانكارانی داعش هه‌بوو، بكه‌مه‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه حكومه‌ت و گه‌لی عێراق به یه‌كگرتوویی ده‌توانن به‌سه‌ر ته‌واوی ڕێگرییه‌كاندا سه‌ركه‌ون و سه‌ركه‌وتنی دیكه تۆمار بكه‌ن."
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:" به‌نده سود له‌م هه‌له وه‌رده‌گرم و یاد و بیره‌وه‌ری دوو فه‌رمانده‌ی گه‌وره شه‌هیدان سه‌ردار قاسمی سوله‌یمانی و موجاهیدی گه‌وره ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له شكستپێهێنانی داعش له عێراق را گێڕا، به‌رز ڕاگڕم و سه‌رله‌نوێ ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا له تیرۆركردنی نامه‌ردانه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده پایه‌بڵنده بكه‌مه‌وه كه تیرۆركردنیان به دانپیانانی ڕیپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێواچهوانهی بناماكانی مافه‌كانی مرۆڤ و پێشێلكاری ڕوونی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق