سەرۆكی فراكسیۆن و دوو پەرلەمانتاری گۆڕان خانەنشینیان ڕەدكردەوە

ليست هناك تعليقات


سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و دو پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکەى موچەى خانەنشینیان رەتکردەوە و فۆڕمى تایبەتى رەتکردنەوەى خانەنشینیان پڕکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەک لە عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و شیرین ئەمین و شایان کاکە ساڵح عەسکەرى پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى گۆڕان، دواى پڕکردنەوەى فۆڕمى تایبەتى رەتکردنەوەى خانەنشینى، موچەى خانەنشینیان رەتکردەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە (1/7/2020) دواى دەرکردنى لەلایەن وەزارەتى داراییەوە هەنگاوەکانى یاساى چاکسازى چوە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەپێى یەکێک لە بڕگەکانى یاساکە؛ ئەندام پەرلەمان بە ئارەزومەندانە بۆى هەیە دەستبەردارى ماف و شایستەى خانەنشین بون بێت، بۆ ئەم بەمەبستە پێویستە لە ماوەیەک لە (30) رۆژ تێپەڕ نەبێت لە رێکەوتى بەرکاربونى یاساى چاکسازى، داواکارییەک پێشکەش دیوانى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بکات بەمەبەستى وەرگرتنى رێکارە یاساییە پێویستەکان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif