كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی هیندستان بڵاویانكرده‌وه، شاجوانی پێشووی جیهان و هیندستان، ئیشواریا رای و كچه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
رۆژنامه‌ی تایمزی هیندستانی بڵاویكرده‌وه، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامی پشكنینی ئیشواریای ته‌مه‌ن 46 ساڵ و ئارازیای ته‌مه‌ن 8 ساڵانی كچی ئه‌رێنی بووه و له هه‌ینی رابردووه‌وه هه‌ردووكیان خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه.
ئیشواریا شاجوانی جیهان بووه له ساڵی 1994 و به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره‌ی بۆلیۆده و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری مۆمبای له ژێر چاودێری پزیشكدایه.
له هیندستان تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ملیۆنێك كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 26 هه‌زار و 273 كه‌سیش به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق