سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، نه‌یارێتی توندی خۆی بۆ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ربڕی و ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند، كه تا چه‌ند رێی تێده‌چێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به هۆی په‌تای كۆرۆنا دوابخرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ زنجیره‌یه‌ك تویتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته هۆی هێنانه‌ئارای زۆرترین فڕوفێڵ و وردی تێدا كه‌مه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند، ئایا ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن به هۆی په‌تای كۆرۆنا دوابخرێت و گوتی: پێویسته ده‌نگدان دوا بخرێت، مادام خه‌ڵك ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی گونجاو و سه‌لامه‌ت و پارێزراو ده‌نگ بدات.
بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆمارییه‌كان و جۆ بایدن له دیموكراته‌كان كێبڕكێی یه‌كدی ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق