ئەم فۆڕمەی دەیخەینە بەردەستان، بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر هەژارەکان، بۆ ئەوەیە هەر کات پێویست بوو زانیارییەکان بەردەست بن و سودیان لێ وەربگیرێت، بەتایبەت بەهۆی دۆخی کۆرناوە کە ژمارەیەک لە خەڵکی ڕوومان لێ دەنێت و داوای تۆمارکردنی ناو دەکات.
تکایە بە پارە مەیکڕەو پێویست ناکات هیچ کەس بکەیتە ناوەندگیری خۆت و فەرمانگەکانمان، ئەم فۆڕمە بۆ هەژارە ڕاستەقینەکانەو لە کاتی دەوامی ئاساییدا وەردەگیرێتەوە بە دۆکیومێنتە هاوپێچەکانیەوە کە بریتین لە (ناسنامە، کارتى زانیاریى، فۆڕمى بایەعى، هەر بەڵگەنامەیەکى ترى پێویست)، هەروەها بە ئۆنلاین پڕ ناکرێتەوە و پێویستە بەدەستى دەگەڕێنرێتەوە بۆ فەرمانگەکانمان.
تکایە هیچ کەس پارەی پێ نەدات و دەتوانێت لە خوارەوە بە یەک کلیک فۆڕمەکە چاپ بکات و لە ماڵی خۆیدا پڕی بکاتەوەو بیگێڕیتەوە بۆ فەرمانگەکانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی و قەزاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەڵام بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و لە کاتی دەوامی فەرمیدا.
تکایە با زانیارییەکان ڕاست و دروست بن، چونکە بەراورد دەکرێن بە زانیارییە فەرمییەکان و هەرکەسێک زانیاریی هەڵە پێشکەش بکات بەپێی یاسا بەرپرسیار دەبێت.
مەرجەکان بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم:
١ـ پێویستە دانیشتووى سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕێن بێت.
٢ـ پێویستە داهاتى مانگانەى خێزان لە (٤٠٠,٠٠٠ - چوار سەد هەزار دینار) کەمتربێت، هەرجۆرە داهاتێک بێت نابێت لەو بڕە زیاتر بێت، و ئەو خێزانەى داهاتى لەو بڕە زیاتر بوو مافى پڕکردنەوەى فۆڕمى نییە.
٣ـ پێویستە بەڵەنامەى ناسنامەى بارى شارستانى یان کارتى نیشتیمانى، فیڕمى خۆراک، کارتى زانیاریى هەبێت و وێنەیەکیان هاوپێچ بکات، بە پێچەوانەوە هەر خێزانێک ئەو سێ بەڵگەنامەیە هاوپێچ نەکات فۆڕمەکەى فەرامۆش دەکرێت.
٤ـ هەر زانیارییەکى فۆڕکەکە پێویستى بە سەلماندن و بەڵگە هەیەو پێویستە هاوپێچ بکرێت.
٥ـ هەر هاووڵاتیەک خۆى بەرپرسیارە لە هەڵە پڕکردنەوەى فۆڕمەکە.
٦ـ پشکى سنورى پارێزگاى سلێمانى بە ئیدارەى ڕاپەڕینەوە بریتیە لە (٤٠,٠٠٠ - چل هەزار خێزان)، بەپێى شایستەترین و هەژارترین.
٧ـ هەر خێزانێکى هەژار، تەنها یەک فۆڕم پڕ دەکاتەوەو دەیگەڕێنێتەوە، هیچ کەس زیاتر لە یەک فۆڕمى لێ وەرناگیرێت، و نابێت کەس لە برى کەس سەردانى فەرمانگە بکات و فۆڕمى خەڵکانى تر بهێنێتەوە، چونکە لێى وەرناگیرێت.
بۆ بینینی فۆڕمەکە و چاپکردنى (لێرە) کلیک بکە.
.....................
.....................
ناونیشانى فەرمانگە و شوێنەکانى ئاسانکارى بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم و گەڕاندنەوەى:
١ـ سلێمانى:
ناونیشانی بهڕێوهبهرایهتی: سلێمانی، گردی جۆگه، خوار ئامادهیی ههڵكهوتی كوڕان، پشت پاركی دایك.
ژماره تهلهفوون: 0533230317 - 0533230320
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
٢ـ ئیدارەى ڕاپەڕین:
ناونیشان: ڕانیه، گهڕهكی كێوه ڕەش، نزیک مزگەوتی خدر جاف.
ژماره تهلهفوونی فهرمانگه: 07501228412.
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
هەروەها لەم شوێنانەى تریش لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین ئاسانکارى بۆ هاووڵاتیان دەکرێت لە وەرگرتنى فۆڕم و گەڕاندنەوەى:
ـ قائمقامیەتى ڕانیە.
ـ قائمقامیەتى قەڵادزێ.
ـ بنکەى چاودێرى خێزان لە قەڵادزێ، نزیک گومرگى ڕانیە لە قەڵادزێ.
ـ بنکەى کەمئەندامان لە قەڵادزێ، تەنیشت ئاسایشى قەڵادزێ.
ـ ناحیەى بێتواتە.
ـ ناحیەى سەکەپکان.
ـ ناحیەى چوارقوڕنە.
٣ـ چەمچەماڵ:
چهمچهماڵ: بهڕێوهبهرێتی چاودێری كۆمهڵایهتی چهمچهماڵ، ڕێگای شوان، تهنیشت مزگهوتی فهقێ.
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
هەروەها لە سنوى قەزاى چەمچەماڵ لەم شوێنانەى تر هاووڵاتیانى ئاسانکارییان بۆ دەکرێت:
ـ ناحیەى شوان.
ـ ناحیەى تەکێى جەبارى.
ـ ناحیەى قادر کەرەم.
ـ ناحیەى تەکیەى کاکە مەند.
ـ ناحیەى سەنگاو.
ـ ناحیەى ئاغجەلەر.
٤ـ دەربەندیخان:
فە رمانگەى بەرێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى دەربەندیخان.
ڕۆژانى دەوام: یەکشەممە تا چوار شەممە.
کاتى دەوام: کاتژمێر (٩)ى سەرلەبەیانى تا (١)ى پاشنیوەڕۆ.
لینکى زانیاریى زیاتر لەسەر فەرمانگەکە:
٥ـ قەزاى شارەزوور (هەڵەبجەى تازە):
ـ بیناى دایەنگەى هەڵەبجەى تازە.
ـ ناو بیناى قائمقامیەت.
ـ ناحیەى وارماوا.
٦ـ قەزاى سەیدسادق:
ـ سەنتەرى پاراستنى منداڵان لە سەید سادق، بەرانبەر نەخۆشخانەى حەسار.
٧ـ قەزاى پێنجوێن:
ـ سەنتەرى پاراستنى منداڵان لە پێنجوێن، گەڕەکى وبان، نزیک قوتابخانەى شەهید صدیق.
٨ـ قەرەداخ:
ناو بیناى قائمقامیەتى قەرەداخ.
٩ـ پیرەمەگرون:
سەنتەرى پاراستنى منداڵان، ناو بیناى بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى پیرەمەگرون.
١٠ـ قەزاى شارباژێڕ:
ناو بیناى قائمقامیەت.
١١ـ قەزاى ماوەت:
ناو بیناى قائمقامیەتى ماوەت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق