د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك و سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌م وتووێژه‌دا باس له هێرشه‌كانی توركیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و دۆخی كه‌ركوك و ئایندهی ئه‌و شاره، و هه‌ڵوێستی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت: " له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه ڕاسته، كه توركیا پێش هێرشه‌كان نوێنه‌ری ناردۆته به‌غداد و حكومه‌تی عیراقی ئاگاداركردۆته‌وه وه كورد خۆی كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا، كورد خۆی كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا به‌جۆرێك بێده‌نگییه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌و ڕوه‌وه كه مرۆڤ گوێی كپ ده‌بێت، ده‌شڵێت: " قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له حیزبه‌كان گه‌وره‌تره. به‌راوردی دۆخی هه‌رێم بكه‌ین به پارێزگاكانی عێراق، له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه هه‌رێم پێشكه‌وتووتره. ئێمه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارمان هه‌یه، له به‌غداد ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌كه‌ی نه‌مێنێت ئه‌مه ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دژی ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له كوردستان چاره‌سه‌ری بكات نه‌ك له به‌غداد داوای ئه‌وه بكات موچه‌ی لێ ببڕێت و كوردستان پارێزگایه‌كی لێ جیابكرێته‌وه و بخرێته سه‌ر به‌غداد یان موچه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئەمە هه‌وڵه بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و هانیش ده‌درێن له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نی سیاسی جیاواز له به‌غداده‌وه"
"ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات دوژمنایه‌تی كورده به گشتی "
له سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان وتی: " به‌ڕاستی ئه‌م هێرشه‌ی توركیا ڕاسته دڕندانه‌تره و فراوانتره، به‌ڵام توركیا هه‌میشه هێرشی كردۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌كه‌شی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نها دژی لایه‌نێك نییه. كه ئه‌و ده‌ڵێت په‌كه‌كه‌یه و تیرۆریستن، به‌ڵکو دژی كورده به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م هێرشه له عه‌فرینه‌وه ده‌ستی پێكرد، پاشان سه‌رێكانی و گرێسپی گرته‌وه، ئێستا توركیا به‌ته‌مایه ڕێگایه‌ك بكاته‌وه، له سنوری خۆیه‌وه به‌ناو خاكی كوردستانی سوریا هه‌تا ده‌گاته ته‌لكۆچه‌ر پاشان ده‌گاته ڕه‌بیعه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌هه‌رێمی كوردستاندا تێنه‌په‌ڕێت. ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات دوژمنایه‌تی كورده به گشتی و پێمخۆشه به‌بیری خه‌ڵكی بهێنمه‌وه، كه حكومه‌تی توركیا هیچ كاتێك نه‌یوتووه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ده‌ڵێت ئیداره‌ی سه‌روی عێراق، له به‌رئه‌وه به‌ڕاستی دانی به هه‌رێمی كوردستان-یشدا نه‌ناوه كه له ده‌ستوری عێراقدا به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ردراوه."
" دۆخی جیهانی و ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه ئێستا هه‌یه به توركیا ناگوڕێت كه كه‌ركوك و موسڵ بخاته‌وه سه‌ر توركیا "
هه‌روه‌ها وتی: " ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌یكات ده‌یه‌وێت توندڕه‌وه‌كانی توركیا و "ناشنالستهكانی" توركیا هه‌مووی "هار" بكات و دژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك له هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها، به‌ڵكو له ناوخۆی توركیا ئه‌مه هه‌مووی سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و میلله‌تی كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه له توركیا، مافه‌كانی پێشێلكردووه، له په‌رله‌ماندا ناتوانن قسه بكه‌ن و دوای ئه‌وه زیندانی دەكرێن به بیانوی جیاواز، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان كه هه‌ڵبژێردراون، لە کۆی 65 نزیكه‌ی 50ی ده‌ركراون به‌شێكی زۆریشیان له زیندانن، به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و موسڵ هه‌میشه توركیا یادی عوسمانیه‌ت و یادی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه ویلایه‌تی موسڵ كاتی خۆی به‌شێك بووه له توركیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به بیر خه‌ڵك ناهێنێته‌وه كه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان كه له توركیا بووه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان نوێنه‌ری خۆیان هه‌بووه له په‌رله‌مانی توركیا، له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ناوی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان. من باوه‌ڕناكه‌م ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌وتووبێت. ڕاسته له‌سه‌ر سنوره‌كان هێرش ده‌كات و بێده‌نگیش هه‌یه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا-وه به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه، به‌ڵام ئه‌م هێرشانه زیاتر خه‌ڵكی سیڤیلی گرتۆته‌وه نه‌ك ته‌نها كورد و موسوڵمانه‌كان، به‌ڵكو دیانه‌تی تریشی گرتۆته‌وه له شه‌نگال و شوێنی تر یه‌زیدییه‌كانی گرتۆته‌وه، له مه‌خمور پهناههندهكانی گرتۆته‌وه، كه ئه‌مانه به‌بڕیاری "ی‌و ئێن" له‌وێن و به‌چاودێری "ی‌و ئێن" له‌وێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه "ی‌و ئێن" یش له‌مه‌دا بێده‌نگه وه‌كو له زۆر شتی تردا به‌رامبه‌ر به كوردستان بێده‌نگه، به‌ڵام دۆخی جیهانی و ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه ئێستا هه‌یه به توركیا ناگوڕێت، كه كه‌ركوك و موسڵ بخاته‌وه سه‌ر توركیا، گوایه په‌یمانی لۆزان له 23 ته‌واو ده‌بێت و توركیا دوای ئه‌وه مافی خۆی بیگێڕته‌وه سه‌ر توركیا."
" له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه ڕاسته، كه توركیا پێش هێرشه‌كان نوێنه‌ری ناردۆته به‌غداد و حكومه‌تی عیراقی ئاگاداركردۆته‌وه "
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر هێرشی توركیا، بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان د. نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت: " هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئه‌مه پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراقه. مه‌خمور ئه‌مڕۆ به‌شێك نییه له ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر ده‌ستی پارێزگای موسڵه، كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، شه‌نگال به‌شێك نییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو قه‌زایه‌كه له ناو پارێزگای موسڵ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه، بۆ هه‌موو كوردستانه ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم-ن، و عێراق بێده‌نگه له‌م هێرشانه و باس له‌وه‌ش هه‌بوو له‌و بڕوایه‌دام، كه ڕاسته پێش ده‌ستپێكردنی ئه‌م هێرشانه نوێنه‌ری توركیا هاتوونه‌ته به‌غداد و حكومه‌تی عێراقییان ئاگاداركردۆته‌وه، كه‌وا ئه‌م هێرشانه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مه دژی تیرۆریزمه. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵوێزی توركیای كرد، باڵوێزی توركیا وتی ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی باش بووه، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق-مان بینیووه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه جارێكی دیکە هه‌لیان بۆ ڕێكخستین كه شه‌ڕی ئێمه دژی تیرۆریزم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت."
" عێراق بێده‌نگه له‌وانه‌یه له‌لای گرنگ نه‌بێت ئه‌م هێرشانه دژی هه‌رێم-ن، به‌ڵام له‌ناو عێراقدا خه‌ڵك وای بیر لێده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه دژی كورده دژی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه هه‌رێم لاواز ده‌كات له دانوستانه‌كانی كه له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌ستیپێكردووه و ده‌ستی به‌غداد به‌هێزتر ده‌كات ئه‌مه هۆیهكەیە، له‌وانه‌شه خۆی به‌بێ ده‌سه‌ڵات دابنێت كه هیچی پێ ناكرێت. عێرق له دوای 2003 یه‌وه زۆر وڵاتی دنیا ده‌ستی له كاروباریدا هه‌یه."د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم وایوت"
" ئه‌ردۆگان ئه‌وروپای ترساندووه "
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی: " ئه‌مه‌ریكا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه دژی په‌كه‌كه‌یه بێده‌نگه، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه هاوكاری توركیاش بكات له بابه‌تی هه‌واڵگری و ئێمه ده‌شزانیین ئه‌و چه‌كانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێت، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چه‌كی ناتۆیه چه‌كی ئه‌مریكا و ئه‌وروپایه."
د. نه‌جمه‌دین ئاماژه به هەڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و له‌م ڕوه‌وه ده‌ڵێت: " به‌ڕاستی ئه‌ردۆگان ئه‌وروپای ترساندووه به‌وه‌ی كه‌وا سنوره‌كانی ده‌كاته‌وه و ملیۆنه‌ها په‌ناهێنده‌ی سوری ده‌نێرێته ئه‌وێ. به‌بۆچوونی من ئه‌مه هۆیهكانییهتی، و بابه‌تی كۆرۆنا-ش وایكردووه، كه وڵاتان به ئه‌مریكا-شه‌وه ئه‌وه‌نده چاودێری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن، كه له زۆر شوێندا توشی كێشه‌ی سیاسی بوون له‌گه‌ڵ وڵاتاندا."
" توركیا مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه له ناوچه‌كه به‌گشتی، به بیانوی ژیانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی "
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خودی كورد خۆیه‌وه، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: "زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، و حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كڕیزبن، و یه‌ك ده‌نگ بن، به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی كه ده‌كرێت پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بكرێت ئه‌م هێرشه‌ی توركیا مه‌حكوم بكرێت. پێویسته پارچه‌كانی كوردستان له‌ناو یه‌كدا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ڕێگری بكرێت له‌و وڵاتانه‌ی، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكی كوردستان، چ له توركیا بێت، چ له سوریا بێت، له‌لایه‌ن توركه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵوێست هه‌بێت. ئێستا خه‌ڵكی كوردستان به‌دۆخێكی هه‌ستیار و ناسكدا تێده‌په‌ڕێت له‌به‌ر كۆرۆنا و له‌به‌ر بابه‌تی ئابوری، به‌ڵام خۆپیشاندان دژی ئه‌م هێرشانه‌ی توركیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه پێویسته بكرێت، و كوردانی ده‌ره‌وه بكه‌ونه چالاكی به‌شێوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ حكومهتهكانییان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆنگرێس له ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه ڕوونبكرێنهوه، كه توركیا مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه له ناوچه‌كه به گشتی، به بیانوی ژیانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. ئه‌وه ده‌بینین له لیبیا كارده‌كات، له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕێگری ده‌كات له ئاوی وڵاتانی تر وه‌كو قوبرس و یۆنان، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان به‌كاریده‌هێنێت له‌ناو خودی توركیا ته‌نها به‌رامبه‌ر كورد نییه، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به دیموكراتییه له كوردستان. ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌نووس له زیندانن، ئه‌وی قسه به ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت زیندانی ده‌كرێت."
ڕاشیگه‌یاند " ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان ده‌یكات له‌توركیا به‌هه‌مان شێوه‌یه، كه مۆسۆلۆنی ده‌ستیپێكرد له ئیتاڵیا. سیستم و حوکمێكی فاشیزم له توركیا ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌یه خه‌ریكه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی تریش ده‌چێت، ئه‌مڕۆ ده‌بینیین كه له لیبیا هه‌موو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا بڕیاریانداوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك نه‌نێردرێت بۆ یارمه‌تیدانی هیچ لایه‌نێك كه له‌شه‌ڕدان له لیبیا، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بینیت كه توركیا فڕۆكه و چه‌ك و "مورتهزهقهیهكی" زۆر ده‌نێرێت، كه هه‌موویان له "تیرۆرستهكانن"، كه له سوریا سه‌ده‌ها هه‌زار خهڵكییان به‌كوشتداوه و وڵاته‌كه‌یان وێرانكردووه."
"كورد كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا، به‌جۆرێك بێده‌نگییه‌كی زۆر به‌هێز له‌و ڕوه‌وه هه‌یه كه مرۆڤ گوێی كپ ده‌بێت."
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی كورد گرت و وتی: " به‌ڵێ كورد كه‌مته‌رخه‌م بووه، و ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتارمان هه‌یه كه بابه‌تی هێنانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌ڕوانیت چه‌ند كه‌سێك كه ژماره‌یان ده‌گات به 4 كه‌س ڤیتۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به هه‌را، به‌ڵام توركیا هێرشی كردۆته سه‌ر هه‌موو خاكی كوردستان له سوریا و له عێراقیش، به‌ڵام په‌رله‌مانتاری كورد تا ئێستا به‌یه‌ك ده‌نگ دژایه‌تی ئه‌م هێرشه‌یان نه‌كردووه، داوایان نه‌كردووه كه په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م بابه‌ته بكات، داوایان نه‌كردووه كه حكومه‌تی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای دانیشتنێكی تایبه‌تی بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی و دژایه‌تی به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر وڵاتی سوریا و وڵاتی عێراقی. ئه‌مانه به‌بۆچوونی من كه‌مته‌رخه‌مییه واپێده‌چێت ئه‌و كاره‌ی كه بۆی چوونه به‌غداد كه خه‌ڵكی كوردستان گوایه ده‌نگی پێداون ئه‌مڕۆ له‌وێ ئه‌وان بێده‌نگن، به‌ڵام ئه‌مانه په‌رله‌مانتارن نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن له كونه ماسی بێت یان له شیلادزێ له زاخۆ بێت له هه‌ر كوێ بێ، ده‌بێت ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مانی عێراق و به‌ئاشكرا وه‌كو كوتله‌یه‌كی كوردستانی مه‌حكومی ئه‌م هاتنه بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وامن خه‌ڵكێكی سیڤیلی زۆر ده‌ربه‌ده‌ر بووه و كوژراون، به‌ڵام بێده‌نگییه‌كی زۆر به‌هێزه، كه مرۆڤ گوێی كپ ده‌بێت.
" ئێمه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارمان هه‌یه له به‌غداد ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌كه‌ی نه‌مێنێت ئه‌مه ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دژی ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت "
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت: " توركیا هیچ كاتێك دانی به هه‌رێمی كوردستان نه‌ناوه، بینیمان هه‌ڵوێستی ئێران و عێراقیش به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆمی كوردستان چی بوو. به‌داخستنی سنوره‌كان و پشتیوانی بڕیاره‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه به‌ڕاستی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، ئێمه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارمان هه‌یه له به‌غداد ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌كه‌ی نه‌مێنێت. ڕاسته ژماره‌كه‌یان چه‌ند كه‌سێكن، به‌ڵام ئه‌مه ده‌نگێكه وه‌كو ده‌نگێكی ئۆپۆزیسیۆن نیشان ده‌درێت له ڕاستیدا ئه‌مه ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه دژی ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له كوردستان چاره‌سه‌ری بكات نه‌ك له به‌غداد داوای ئه‌وه بكات موچه‌ی لێ ببڕێت و كوردستان پارێزگایه‌كی لێ جیابكرێته‌وه و بخرێته سه‌ر به‌غداد یان موچه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرێت. بۆیه ده‌بێت ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن دیاری بكه‌ین، ده‌بێت حیزبه‌كان هه‌ڵوێستییان ڕوونبكهنهوه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، هه‌رحیزبێك بێت ده‌بێت هه‌ڵوێستییان ڕوون بێت، به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه موچه كه‌مه."
" قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له حیزبه‌كان گه‌وره‌تره، به‌راوردی دۆخی هه‌رێم بكه‌ین به پارێزگاكانی عێراق له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه هه‌رێم پێشكه‌وتووتره "
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت: " قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له حیزبه‌كان گه‌وره‌تره، بۆیه ده‌بێت بپارێزرێت. میلله‌تی كورد قوربانییه‌كی زۆری داوه تاوه‌كو ئه‌م هه‌رێمه دروستبووه، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردی دۆخی هه‌رێم بكه‌ین به پارێزگاكانی عێراق له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه هه‌رێم پێشكه‌وتووتره، خزمه‌تگوزاری بێت، كاره‌با بێت، یان ئاو بێت. له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه هه‌رێم به‌راورد ناكرێت بە ناوه‌ندی عێراقه‌وه."
وتیشی: " به‌ڵێ ئه‌مه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وانه‌ی به‌ئاشكرا داوا ده‌كه‌ن سلێمانی بچێته‌وه سه‌ر به‌غداد دوو ئیداره‌یی دروست ببێت ئه‌مه چه‌ند كه‌سێكن له‌به‌غداد و یه‌ك دووانێكییان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كوردستانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزبه‌كانییان بێده‌نگن له‌سه‌ریان ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه هه‌بێت ده‌بێت بڕیار بدرێت له سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانییان له‌ناو جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كانییان كه ئه‌مانه چ په‌یوه‌ندییه‌كییان به حیزبهكانییانهوه ماوه؟ یان ئه‌مانه وه‌كو شه‌خس قسه ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به حیزبهكانییانهوه نه‌ماوه. "
" داواكاری ئه‌وه‌ی به‌غداد ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات هه‌وڵه بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم "
ئه‌و داواكارییه‌ی كه ده‌كرێت به‌غداد ڕاسته‌وخۆ خۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات، مه‌به‌ست لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمه؟ له‌وه‌ڵامدا د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی: "به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵه بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و هانیش ده‌درێن له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نی سیاسی جیاواز له به‌غداده‌وه، له دوای 2003 یش لایه‌نی عێراقی ئه‌و كاته لاواز بوون، ئه‌گه‌رنا هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون كه هه‌رێمی كوردستان دانی پیابنرێت و له ده‌ستوردا بێت. ئه‌وان مه‌به‌ستییان بوو ئه‌و كاته هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عێراق به نیزامێكی لامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه ببردرێت، و ناوی فیدڕاڵیهتیشی تیا نه‌بێت و هه‌رێم نه‌بێت له عێراقدا، ئێمه كه باسی به هه‌رێم بوونی كه‌ركوك-مان ده‌كرد، عه‌بادی پێی خۆش بوو بۆ ئه‌وه بوو كه نه‌یه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان. "
" لایه‌ن هه‌یه به‌نوێنه‌ری خۆی وتووه له په‌رله‌مان، كه بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ر به ئیداره‌ی كه‌ركوك و باسی هه‌موو خراپییه‌كانی نه‌كرێت، دیاره به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شییان هه‌یه له‌هه‌ندێ شت‌دا"
ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ركوك-یش پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك وتی: " ئێمه له كه‌ركوك ده‌ستمان له‌كار نه‌كێشایه‌وه، بەڵکو هێزێك هات كه‌ركوكی داگیركرد، مانه‌وه له‌وێ نه‌ده‌كرا، ئه‌وه‌ی دانراوه له 2017 وه تا ئێستا به وه‌كاله‌ت له‌وێیه. ئه‌مه ڕوینه‌ئه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هاوكاری و ڕێكه‌وتن نه‌بوایه، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌مڕۆ كه‌ركوك له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه باری ژیانی خراپه، باری خه‌ڵك خراپه جگه له‌وه‌ی كورد ده‌ربه‌ده‌ر كراوه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك له دوبز و داقوق به‌تایبه‌تی و دێهات چۆڵكراوه. خه‌ڵكی كوژراون و گیراون و داعش زیندوو بۆته‌وه. به نوسراوی فه‌رمی زۆر شت ده‌كرێت به‌رامبه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كانییان چۆڵ بكه‌ن به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه تهجاوزكراوه، له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌و حیزبانه‌ی كه له كه‌ركوك ماونه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستێكی زۆر سسته، ته‌نانه‌ت زانیاری هه‌یه كه لایه‌ن هه‌یه به‌نوێنه‌ری خۆی وتووه له په‌رله‌مان، كه بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ر به ئیداره‌ی كه‌ركوك، باسی هه‌موو خراپییه‌كانی نه‌كرێت، دیاره به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شییان هه‌یه له‌هه‌ندێ شت‌دا. "
" له به‌غداد ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به وه‌زاره‌ت بده‌ن و ده‌نگ به چه‌ند وهزیك بده‌ن، كه ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن ده‌كشێنه‌وه، ئه‌ی بۆچی ناتوانن فشارێكی گه‌وره بكه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوك بگۆڕدرێت؟!"
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركوك زیاتر وتی: " كه‌ركوك هه‌میشه به‌شێكه له خاكی كوردستان، ئه‌گه‌ر بشبێت به هه‌رێمێكیش هه‌ر كوردستانه له ده‌ره‌وه بوونی هه‌رێمی كوردستان مانای ئه‌وه نییه، كه ئیتر كوردستان نییه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام ئایندهی كه‌ركوك مه‌ترسی هه‌یه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆری كه‌ركوك له سلێمانی و له هه‌ولێر و له‌ناو شوێنه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، خه‌ڵكێكی زۆریش كه خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك نیین هێنراونه‌ته ناو كه‌ركوك له پارێزگاكانی تره‌وه نیشتهجێدهكرێن. ناو شاری كه‌ركوك به‌ته‌واوه‌تی دیمۆگرافییاكهی گۆڕاوه، خه‌ڵكانێك هێنراونه‌ته كه‌ركوك ڕێگه‌یان پێدراوه هه‌موو تهجاوزێك بكرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه. ئێستا به بونی كورد و حیزبی كورد له كه‌ركوك دا ئه‌و شتانه ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی بێده‌نگن. دیاره ئاڕاسته‌ده‌كرێن كه بێده‌نگ بن له‌م بابه‌تانه، بۆئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێت، ئه‌گینا بۆچی ناتوانن ئیسرار بكه‌ن. له به‌غداد ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به وه‌زاره‌ت بده‌ن و ده‌نگ به چه‌ند وه‌زیرێك بده‌ن، كه ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن ده‌كشێنه‌وه، ئه‌ی بۆچی ناتوانن فشارێكی گه‌وره بكه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوك بگۆڕدرێت؟! به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو پێكهاته‌كان لێی ڕازی بێت، تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی ئاینده. با سه‌رژمێری بكرێت ئه‌و كاته به‌پێی ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و پارێزگار و ئه‌مانه هه‌مووی به‌و شێوه‌یه دابنرێت."
"حكومه‌تی كازمی-یش تازه‌یه، ده‌بێت پشتیوانی بكرێت "
ده‌رباره‌ی ئایندهی كاری سیاسی خۆی ئایا به نیازه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و عیراق كاربكات، یا هیچ پۆستێكی بۆ پێشنیاركراوه؟ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی: " حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دروستكراوه، من هیوادارم سه‌ركه‌وتووبن به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌ی له‌به‌ر ده‌میاندایه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی كازمی-یش تازه‌یه، ده‌بێت پشتیوانی بكرێت، و له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕێت. قه‌یرانه‌كه ته‌نها ئیداری نییه، قه‌یرانه‌كه ئابورییه، كۆرۆنایه، به‌ڕاستی یه‌كڕیزی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان و له‌ناو حیزبه‌كاندا نییه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵویست له به‌غداد، و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌وا ئێمه له به‌غداد لاوازبین، له‌و دانوستانه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه له نێوان به‌غداد و هه‌رێمدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق