سەرۆكی حكومەت: یاسای چاکسازی بۆ پاراستنی مافی مووچەخۆرانی شايستەیە

ليست هناك تعليقات

ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ياساى چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت كرد و هه‌روه‌ها بڕیاریدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی لە گەڵ حکومەتی فیدرالی بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت. له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەو و چوارچێوەی یاسایی په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی پەسەند کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/1 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەرسێردراوەکان خستەڕوو، سوپاسی شاندی دانوستانکاری هەرێمیشی کرد بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.

پاشان عەبدولحەکیم خسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەنگاوە کردەییەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو کە ئەمڕۆ 1ی تەمموز کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دواتر وەزیری دارایی و ئابووری میکانیزم و ڕێکارەکانی ئەو ڕێنماییە داراییانەی خستەڕوو کە لە بەرواری 2020/6/29 دەرکراون بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە چاکسازی لە هەموو کەرتەکاندا دەکرێت و پرۆسەیەکی بەردەوامە . ئامانجیش لە چاکسازی کە خواستی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، هێنانەدی دادپەروەری و پاراستنی مافی مووچەخۆرانی شايستە و ڕاستەقینەیە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif