بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016 له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه لای به‌شێك له ئه‌مەریكییه‌كان به بوومه‌له‌رزه وه‌سفده‌كرێت، بۆیه ده‌شێت پرسیار هه‌بێت ده‌رباره‌ی شۆكی دوای ئه‌و بوومەله‌رزه‌یه، یاخود باشترە بڵێین تره‌مپ دوای بوومه‌له‌رزه، یان تره‌مپ دوای شۆك. بۆ ئه‌مه‌ش د. ستیڤان ستره‌ینج وه‌ڵامی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌مان ده‌داته‌وه.
ستره‌ینج نووسه‌ری كتێبی "تره‌مپ دوای شۆك- كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه هه‌ژێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك له‌سه‌ر كه‌لچه‌ر و باوه‌ر له‌ئه‌مریكا" کەسێکە كه‌مترین ژیانی له‌ده‌وری گروپه سیاسییه‌كاندا به‌سه‌ربردووه. زۆربه‌ی ژیانی له‌ناو بزووتنه‌وه ئینجیلییه‌كاندا بووه و جار جاره‌ش سه‌ردانی كۆشكی سپی كردووه. دامه‌زرێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی "ده‌زگای راگه‌یاندنی كاریزمای پێنێكۆسته‌ڵ"ه.
به‌ر له‌م كتێبه‌ی، كتێبێكی تری به‌ناوی "خوا و تره‌مپ" بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی من نه‌مخوێندۆته‌وه. هۆكاری نه‌خوێندنه‌وه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه "ستره‌ینج" له‌كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا وه‌ك كه‌سێكی ئێجگار توندی كه‌نسه‌رڤه‌تڤ (موحافیزكار) ده‌مبینی. بۆیه هیچ سه‌رسامییه‌كم به‌رامبه‌ر ئه‌و ستوونانه‌شی نه‌بوو كه له رۆژنامه‌كاندا ده‌ینووسی، به‌ڵام كاتێك له رۆژی 2-11-2018 چاوپێكه‌وتنێكیم له‌سه‌ر كتێبه‌كه، له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی (CBN news)، بینی پڕبه‌دڵ حه‌زمكرد كتێبه‌كه‌ی بخوێنمه‌وه.
ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له خه‌ڵكی ئه‌مریكا-ی‌دا
ستره‌ینج له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له خه‌ڵكی ئه‌مریكی-دا، هه‌رگیزاو هه‌رگیز پێشتر به‌خۆیانه‌وه نه‌دیوه. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ شه‌پۆلێكی شۆك و هه‌ژاندن بوو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. هێزی شۆكه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و بڵاوبۆوه به‌ناو هه‌موو ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌ی پێشبینی ئه‌م شۆكه‌یان نه‌ده‌كرد كه به‌شێكی شه‌قامی ئه‌مەریكای ته‌نیبوو. له‌ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک جوڵه‌ی به ژیانی ئه‌مریكا كرد".
ئه‌جێندای تره‌مپ، كه رۆژانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌ر و ئه‌وانه‌ی سه‌رسام بوون پێی، ئه‌ویش دروشمی (سه‌رله‌نوێ ئه‌مریكا به مه‌زنی بنیاتده‌نێینه‌وه)، هه‌مووی تووشی تاسان كرد. نووسه‌ر نایشارێته‌وه كه ئه‌جێندای تره‌مپ تیشكی سه‌ره‌كی خستۆته‌سه‌ر باشتركردنی ئابووری، پێداچوونه‌وه به دادگای فیدرالی، چاره‌سه‌ركردنی زیاد له پێویستی كۆچی نایاسایی، سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی سوپا و به‌رزكردنه‌وه‌ی شوێن و پێگه‌ی ئه‌مەریكا له جیهاندا.
بۆردومانی كه‌سێتی سه‌رۆك
به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-دا، دابه‌شبوونێكی سیاسی روویدا كه نووسه‌ر به دابه‌شبوونی سیاسی راستڕه‌و و چه‌پڕه‌و وه‌سفیكردووه. له‌مه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی كرا‌و و جێگه‌ی پرسیاره ئه‌و هێرشه بێره‌حمانه و خراپه‌یه كه كرایه سه‌ر تره‌مپ و به‌رده‌وامیشه. ستره‌ینج بۆ ئه‌مه له لاپه‌ڕه 64دا ده‌ڵێت:"زیاد له دوو ساڵه، به‌تێكڕای بیستوچوار کاتژمێر بۆردومانی كه‌سێتی سه‌رۆك و كار و ئه‌ركه زیره‌ك و ئازاكانی ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا وێرای پشتگوێخستنی سه‌رۆك به‌تایبه‌تی و له‌كه‌داركردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له بواری ئابوری و هه‌لی كار و باج و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سوپا و ئاسایشی سنوور-دا به‌ده‌ستی هێناوه، سه‌رنجدانی رای گشتی بوو بۆ به‌شی زۆری فۆكسی میدیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرا و ئه‌و به‌لاڕێدابردانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نیشتمانی دیموكراته‌كانه‌وه هانده‌درا".
ستره‌ینج پێیوایه تره‌مپ تاكه سه‌رۆكه له دوای رۆناڵد رێگنه‌وه توانیبێتی به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات. له چاپته‌ری یه‌كه‌مدا له‌ژێر ناوی "تێكچوونی عه‌قڵی پایته‌خت" باس له رۆژانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌كات.
به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ-ی له پێنج خاڵدا ریزكردووه و له‌ئێستاشدا جێبه‌جێیان ده‌كات. ئه‌مه نه‌زیاد و نه‌كه‌مه له‌وه‌ی وتوویه‌تی، ئه‌وانیش:
*دامه‌زراندنی كه‌نسه‌رڤاتیڤه‌كان له‌دادگای باڵا بۆ چه‌سپاندنی زیاتری دادپەروەریی.
*دروستكردنی ئاسایشی سنوور له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كارده‌كاندا. كه‌مكردنه‌وه‌ی باج.
*پێداچوونه‌وه به ئۆباماكه‌یر.
*گه‌شه‌پێدانی توانای پیشه‌سازی ئه‌مەریكا و وزه‌ی به‌رهه‌مهێنان.
*درككردن به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و گوێزانه‌وه‌ی باڵێۆزی ئه‌مەریكا بۆ ئه‌وێ.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌لاپه‌ڕه 13 دا، ده‌ڵێت:"ساڵێك له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی تره‌مپ به‌شێكی باشی له‌مانه جێبه‌جێكران".
نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌جازی ده‌ڵێت: "تره‌مپ به‌شێك له‌ماڵه‌كه پاكده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌سێكی تر پێشتر نه‌یانكردووه، چونكه به‌ڕاستی تره‌مپ له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه". له‌نێو ئه‌و كارانه‌ی كه قسه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو دادوه‌ر نیل گۆرش و برێت كاڤانۆف له دادگای باڵای فیدرالی، هه‌روه‌ها له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا نوسیویه‌تی:"به‌تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ 8 ملیار دۆلار گەڕێندراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت".
زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌وێت
به‌رای من ئه‌گه‌ر بمانە‌وێت له‌سه‌رۆك تره‌مپ بگه‌ین، ئه‌وا له‌دوای خۆێندنه‌وه‌ی كتێبی "ئاگرو توڕه‌یی" و "ترۆمپۆكراسی" و "شاگرده‌كه" و "ترس" و "بۆچی تره‌مپ فریومانده‌دات" و زۆری تر... ئه‌بێت ئه‌م كتێبه‌ش بخوێنێته‌وه، چونكه به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه و كتێبی "كه‌یسێك ده‌رباره‌ی تره‌مپ" بڕیاردان به‌رامبه‌ر تره‌مپ ناهاوسه‌نگ ده‌بێت.
له راستیدا ئه‌وه‌ی ستره‌ینج له‌م كتێبه‌دا نووسیویه‌تی، رێك پێچه‌وانه‌ی پێشبینی زۆر كه‌سه. ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم روانینی زۆر كه‌س ئه‌گۆڕێت به‌رامبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ. باسه‌كانی باسێكی هه‌واڵگرین، چووه‌ته بنج و بناوانی زۆر مه‌سه‌له كه كه‌م میدیا هه‌یه دركی پێكردبێت، به‌و میدیایانه‌ش كه كۆمارییه‌كان پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
ستره‌ینج یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی تیشكی ده‌خاته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆچی نایاساییه، كه پێیوایه به‌شێكی زۆری ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و هه‌وڵه‌ی تره‌مپ به‌باش ده‌زانن ده‌رباره‌ی پاراستنی سنوری ئه‌مریكا و رێگرتن له كۆچی نایاسایی. نووسه‌ر ده‌ڵێت:"سه‌رۆك تره‌مپ كاریكرد بۆ داخستنی سنووره‌كانمان، چه‌سپاندنی یاساكانی كۆچ و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی. وێرای ئه‌و تیمه‌ی ده‌نگۆی جیاكردنه‌وه‌ی مناڵ له خێزان و باوانیان، ده‌ڵێنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له وڵاته‌كه‌یان بكرێت. له‌هه‌مانكاتدا كۆچی یاسایی نمونه‌ی باڵایه لای ئه‌مریكی و به‌شێكی زۆرمان بنه‌چه‌مان له ره‌گ و ریشه‌یه‌كی تره‌وه هاتووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شی زۆری ئینجیلییه‌كان ده‌نگ بده‌ن به تره‌مپ".
ئه‌و له‌لاپه‌ڕه 46دا ده‌ڵێت:"ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵیدا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا، كۆچبه‌ریی چاره‌سه‌ربكات، بۆ نموونه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك تره‌مپ تا كۆتایی ساڵی 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایەتی كۆچ و گومرگی ئه‌مریكی و توانیویانه 110 هه‌زار و 568 كۆچبه‌ری نایاسایی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان كه ده‌ستبه‌سه‌ربوون و هیچ رێوشوێنێكی یاساییان بۆ نه‌گیرابووه‌به‌ر و له‌ژێر دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژیان. له‌كاتێكدا ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌ری نایاسای به‌رێژه‌ی 42% زیاتر بووه له‌كۆتایی 2016. له‌هه‌مانكاتدا له‌و 110 هه‌زار و568 كه‌سه، 92% یان هۆكاری تاوانیان هه‌بووه یاخود چاوه‌ڕوانی دادگای تاوان بوون بۆ دادگایی یاخود كه‌سانێك بوون له‌ده‌ست دادگای نێوه‌ده‌ڵه‌تی جینائی هه‌ڵاتوون".
52ملیۆنی سه‌رفكردووه له میدیا-دا
ستره‌ینج هۆكاری ئه‌و دژایه‌تییه‌ی میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نێو دیموكراته‌كاندا خۆیان مه‌لاسداوه، نموونه‌ی وه‌ك جۆرج سۆرس باسده‌كات. نووسه‌ر له‌لاپه‌ڕه 112دا ده‌ڵێت:"له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا له‌جۆری سه‌رمایه‌داری وه‌ك سۆرس ده‌یان دامه‌زراوه‌ی رۆژنامه‌ی كڕیوه‌ته‌وه و هاوكاری سه‌دان پێگه‌ی كردووه و ده‌یان گروپی ناقازانجی خێرخوازی دامه‌زراندووه بۆ هاندان و گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تی لیبرالی و بنكۆڵكردنی كۆمارییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانیان".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌م ملیاردێرانه له ساڵی 2000ه‌وه به بڕی زیاتر له 2 ملیار و 700ملیۆن دۆلاریان له ئه‌مریكا سه‌رفكردووه كه ئامانجیان بڕه‌ودان و پاڵپشتیكردنی لیستێكی دوورودرێژی سیاسه‌تی لیبرالیزم كه له‌وانه له‌باربردنی منداڵ و هاوسه‌رێتی هۆمۆسێكسواڵ و هه‌ڵگرتنی چه‌كه".
بۆ درێژه‌دان به‌م بابه‌ته نووسه‌ر له لاپه‌ڕه 113 دا ده‌ڵێت:"به ته‌نیا سۆرس له‌ماوه‌ی رابردوودا، له ئه‌مریكا، 52 ملیۆن دۆلاری سه‌رفكردووه له نێتۆرك و دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵیی و میدیای كاغه‌ز و ته‌له‌فیزیۆن و رادیۆ-دا".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه جۆرج سۆرس جگه له‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رێكی به‌توانایه، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له فه‌لسه‌فه هه‌یه. سۆرس دوای داڕشتنه‌وه‌ی، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كارل پۆپه‌ر-ی به‌كارهێنا له ماركێتینی سه‌رمایه‌داریدا. له‌مانگی فێبریوه‌ری 2018 سه‌رمایه‌كه‌ی راگه‌یاند كه ماوه‌ته‌وه 8 ملیار دۆلار ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی 32 ملیار دۆلاری به‌خشیوه به كاری خێرخوازی. ستره‌ینج له لاپه‌ڕه 114 و 115 دا، ده‌ڵێت:"سۆرس به سه‌رمایه‌كه‌ی پاڵشتی دارایی سه‌دان رێكخراوی راستڕه‌وی – توندڕه‌وی كرد بۆ دروستكردنی ئه‌ناركییه‌ت و هاندانی لیبرالیه‌ت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ده‌دات به‌و چالاكییه مه‌ده‌نییانه‌ی ساڵی 2017 و له‌لاپه‌ڕه 117دا ده‌ڵێت:"تاڕاده‌یه‌ك به‌شی زۆری ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كانی جێنیوه‌ری 2017دا كرد، ئه‌و رێكخراوانه بوون كه په‌یوه‌ندییان به سۆرس-ه‌وه هه‌بوو. هه‌روه‌ها پاڵپشتی زیاتر له 50 رێكخراوی ژنان-ی كرد له واشنتن- دی سی، بۆ به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندنانه‌ی ته‌نیا رۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تره‌مپ له دژی رێكخرا".
چۆن قسه‌ی له‌سه‌ر مۆله‌ر كردووه؟
ستره‌ینج پێیوایه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی رۆبێرت مۆله‌ر له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له‌هه‌ڵبژاردنی 2016، درێژخایه‌ن و وێرانكه‌ره. ئه‌و له لاپه‌ڕه 137 دا، ده‌ڵێت:"لویس گۆمێرت ئه‌ندامی پێشووی كۆنگرێسی ئه‌مریكی و سه‌رۆكی دادگای پێشوو له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له بازنه‌ی 12، راپۆرتێكی 40 لاپه‌ڕه‌یی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا خراپ باسی مۆله‌ر ده‌كات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كاندا و پێیوایه مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه له به‌ئامانجگرتنی بێتاوانه‌كان به شێوه‌یه‌كی نامه‌شروع".
هه‌روه‌ها باسی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌كات كه مانایه‌كی قوڵی هه‌یه بۆ گه‌لی ئیسرائیل، نووسه‌ر وایده‌بینێت كه ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه له‌لایه‌ن فه‌له‌ستین و سوریاوه. نووسه‌ر دروستكردنێكی ده‌وڵه‌تێكی جوله‌كه له‌لایه‌ن ماسیانیك جوله‌كه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌هاوكاری ماددی به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌زانێت. له‌لاپه‌ڕه 201دا ده‌ڵێت:"دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی جوله‌كه- ئیسرائیل- و كاركردن بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك عه‌ره‌ب كه له‌وێدا ده‌ژین كه له‌لایه‌ن وێست بانكه‌وه یارمه‌تیان بدرێت بۆئه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بچن له‌وڵاتانی دیكه بژین، یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره گونجاوه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ".
له‌كۆتایدا ئه‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه د. ستیڤن ستره‌ینج سه‌رقاڵه به نووسینی كتێبێكی تر به‌ناوی "خوا و تره‌مپ و هه‌ڵبژاردنی 2020: بۆچی پێویسته بیباته‌وه یاخود ترس له چیدایه ئه‌گه‌ر ئه‌و بدۆڕێت" و بڕیاره لە رۆژانی ئایندە بكه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران. هه‌روه‌ها ستره‌ینج 50 ده‌وڵه‌تی دونیای بینیوه، تاكه نووسه‌ره له ته‌مه‌نیدا توانیبێتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ 5 سه‌رۆكی ئه‌مەریكا كردبێت و له كه‌ناڵه‌كانی فۆكس نیوز ، سی ئێن ئێن ، ئێن بی سی ، سی بی ئێن-دا بڵاوبووبێته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق