گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە، شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەنەوە. دەشڵێت، دابەشکردنی مووچە بەپێی توانای حکومەت دەبێت.
ئەمڕۆ یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردنەوە، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و ئامانجی ئەم پرۆسەیە دادپەروەرییە".
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند، "لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە 34% بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی 21% بێت. ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە".
بە گوتەی جووتیار عادل، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق باسی لە بودجەی هەرێمی کوردستان، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و نەوت کردووە و "لە ئاییندەیەکی نزیکدا شاندەکە سەردانی بەغدا دەکاتەوە".
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند، "لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە 34% بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی 21% بێت. ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە".
دابەشکردنی مووچە لە مانگی داهاتوو، بە گوتەی جووتیار عادل "بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمانە و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت هەیەتی دەبێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق