لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە كە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن و رایدەگەیەنێت، ھەندێك پەیجی ساختە نووسراوێكی شێوێندراویان بەناوی وەزارەت بڵاوكردووەتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:..
دوێنێ شەو ۳۰ ی ٦ی ۲۰۲۰، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو لایەک رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووک. دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ رووبەرووکردنەوەیان بە دادگاکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان ـ وەزارەتی پەروەردە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق