پڕۆفیسۆرێك: ئەو چاوی لە گومرگە مفتەکەیە

ليست هناك تعليقات

پرۆفیسۆر د.دانا حمەباقی، مامۆستای زانكۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پاڵ وێنەی دوو گەنجەوە كە لەسەر زەویە كشتوكاڵیەكەیان و لە ناو پێگەشتنی تەماتە كروردیەكەیانەوە بە دڵتەنگیەوە بە دیار ساغ نەبوونەوە و كەم نرخی بەرهەمەكەیانەوە دانیشتوون، دەڵێت: دەوڵەتمەدارێ نەبوو باوەڕ بکا بەوەی ئەرکی دەوڵەت بەتەنها بازرگانی نیە ، خەرجی گشتیش هەیە ئامانجی ئابوری یان کۆمەڵایەتی هەیە ، بەدەر لە بنەمای قازانج ،
دەقی نوسینەكەیپرۆفیسۆر د.دانا حمەباقی
دەوڵەت داری پۆست مۆدێرن ؛
ئاوایە تەدبیری ئومور، خۆ حکومەت ئەقلی پێ دەشکێ لەم مەوسیمی چنینەیا دەروازە سنوریەکان بە ڕوی بەرهەمی دەرەکی داخا ، بەڵام ئەو چاوی لە گومرگە مفتەکەیە ، نەک هاندانی بەرهەمی ناوخۆ و ئاوەدان کردنەوەی دێهات و کەرتی کشتوکال. ڕاوێژکارێکی خواناس نەبوو پێیان بڵێ ئەو گوند نشینەی ئاوا ناچار بە شارنشینی ئەکەین، چەند قات خەرجی زیاتری ئەبێ بۆ خەرج بکرێ لەشێوەی خزمەتگوزاری گشتی ، بەدرێژایی سال ، لەکاتێکدا کورت هێنانی گومرگ تەنها بۆ ئەو مەوسمە ئەبێت ، ئەگەر هاوردەکان ڕاگرن.
دەوڵەتمەدارێ نەبوو باوەڕ بکا بەوەی ئەرکی دەوڵەت بەتەنها بازرگانی نیە ، خەرجی گشتیش هەیە ئامانجی ئابوری یان کۆمەڵایەتی هەیە ، بەدەر لە بنەمای قازانج ، ئەگینا حکومەتی عیراق کارگەی شەکر و جلوبەرگ (البسە) ی لەسلێمانی دروست نەئەکرد ، لەکاتێکدا هاوردەکردنی شەکر و جل وبەرگ کەمتر ئەکەوت لەسەر بودجەی گشتی. 
جا ئەوە لەیەکێ لەکابینەکانی حکومەت ئیدارەی ئەم لایەی خۆمان ، خاوەن بڕوانامەیەکی کشتوکاڵیان کردبووە وەزیری داد ، بەیانیان وەزیری ئەم هەموو دادوەرو داواکاری گشتی یە بوو ، ئێوارانیش لەبەشی یاسای ئێواران تەلەبەبوو ، تازە بەتازە خۆی فێری ئەوە ئەکرد بۆچی قاعیدەی قانونی عام و مجردە ، کەچی لەهەمان کابینە ، یاساناس و پارێزەرێکی دێرینی ئەم شارەیان کردبوو بە وەزیری کشتوکاڵ ، گیری خواردبوو بەدەست تۆوی چەڵتوک و ژەنگی بامێوە .
لەو سەر لەئێوارەیەوە مانگە شەوی ئەم حوکمداریە دیاربوو لەبەرمیلێک نەوت پێنج دولاری بۆ ئەمێنێتەوە ، و ڕۆژی بەڕۆژی سەرگوزشتە عەرەبیەکە ئەچێ کە ئەڵێ ؛ (( خرج الحصان للحرث وخرج الحمار للسباق ، فأهلكنا المحصول وخسرنا الرهان )). !!



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif