بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، بریاری راگرتنی گەشتەکان تا رۆژی (22-7-2020) درێژکراوەتەوە، هەر کاتێک دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق بڕیاریدا ئەوا ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
تەلار فایەق بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق بۆ ماوەی یەک هەفتەی دیکە بریاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تا(22-7-2020) درێژکردەوە دەشڵێت، هەرکاتێک بڕیاردرا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گەشتەکان دەستیانپێکردەوە پێویستە گەشتیار پشکنینی کۆرۆنای (48) کاتژمێری پێبێت.
وتیشی، سەرەڕای بارودۆخەکە تا ئێستا فرۆکەخانە دانەخراوە، بەردەوام گەشتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کارگۆ سەربازی هەبووە، لەو ماوەیەی بڕیاری راگرتنی گەشتەکان دراوە تا ئێستا (44 هەزار و 666) هاوڵاتی هاوتوون و رۆشتوون، زیاتر لە شەش هەزار تۆن کەلوپەل لە رێگەی کارگگۆوە هاتووە و رۆشتووە، هاوکات هەزار و 700 فرۆکە داخڵی فرۆکەخانەکە بوون و بەپێچەوانەشەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق