قۆناغی یەكەم; بۆ چی لامەرکەزییەتی کارگێری شکستی هێنا؟

ليست هناك تعليقات

د.فلاح مستەفا سدیق
-
قۆناغی یەکەم: هۆکارەکانی دوای پرۆسەی ئازادی تا وەکو دەرچوواندنی یاسای پارێزگاکان ژ 3 ی سالی 2009:

لە 9. 4. 2003 پرۆسەی ئازاد کردنی عێراق لەدەستی رژێمی بەعس کۆتایی پێهات وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وهاوپەیمانی دەستیان بەسەر حوکمرانی عێراق دا گرت بەسەرۆکایەتی پۆل بریمەر، ناوبراو نزیکەی 100 بریاری دەرکرد کەرۆل وهێزی یاسای هەبوو لەنێویاندا بریاری ژ 71 بوو کە لەبەشی دووەمی دا باسی لەپێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرد وبەپێی ئەم بریارە کۆمەلێ دەسەلات دەدرا بەئەنجومەنەکان وشێوەی پێکهێنانیان دەبوو بەهەڵبژاردن بێت ودوور بێت لەدەست تێوەردانی حکومەت ووەزارەتەکان وکەسایەتی یاسایی خۆی هەبێت وخاوەن دارایی خۆیان بن.

لەم قۆناغەدا لەعێراق وپارێزگاکانی لەژێر چاودێری هێزی هاوپەیمانان ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری دەکران وئەنجومونەکانیش پارێزگاریان دەست نیشان دەکرد وبەهەمان پێوەر ئەنجومەنی قەزا وناحییەکانیان دەست نیشان کرد، ویاسای پارێزگاکان ژ 159 ی سالی 1969 تەجمید کرا، بەلام لەهەرێمی کوردستان دۆخەکە هەر وەك پێش سالی 2003 بەردەوام بوو ودانانی پارێزگار وقائیمقام وبەرێوەبەری ناحییە بەدامەزراندن مایەوە وکاریان بەیاسای ژ 159 دەکرد.

لەپاش کارپێکردن بەیاسای بەرێوەبردنی وولات بۆ قۆناغی گواستراو ودواتر دەنگدان بەدەستوری عێراق بۆ سالی 2005 کە لەناو هەردوو دەستور (کاتی و بەردەوام) جەخت لەسەر هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرایەوە وبەو شێوەیەی دەست تێوەردانی حکومی ووەزاری نەبێت لەکاروبارەکانیان لەچوارچێوەی بنەمای لامەرکەزییەتی کارگێری.

لەسالی 2005 لەسەرتاسەری عێراق هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام درا بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە وسەرەرای نەبوونی یاسای هەلبژاردن بۆ پارێزگاکان بەلام پشتیان بەبریاری ژ 71 ی پۆل بریمەر بەست وهەلبژاردنەکە کرا ولە لایەن ئەنجومەنە هەلبژێردراوەکان پارێزگار دیاری دەکران.

ئەوەی سەیر بوو لەهەرێمی کوردستان بەرێوەبەری بەلەدییە ناوی سەرۆکی شارەوانی بوو ولەعێراق بەرێوەبەری بەلەدییە ولەهەرێمی کوردستان پارێزگار کەسەرۆکی شارەوانییە بەهەمان شێوە بەناوی پارێزگار مایەوە پشت بەستن بەیاسای ژ 159 ی پارێزگاکان سەردەمی رژێمی بەعس کە لەعێراق راگیرابوو وتەجمید کرابوو.

لەسالی 2008 لەعێراق یاسای پارێزگاکانی نەبەستراو بەهەرێم ژ 21 سالی 2008 یان دەرچواند وکاتیان بۆ هەلبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری کرد کەلەسالی 2009 ئەنجام بدرێت وئەنجام درا بەلام لەهەرێمی کوردستان نەئەو یاسایەیان پەسەند کرد ونەهەلبژاردنیش ئەنجام درا وتەنها لەسالی 2009 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یاسای ژ 3 ی پارێزگاکان وژ 4 هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان دەرچواند ودرێژەیان بەکارەکانی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان دا کە لەسالی 2005 هەلبژێردرا بوون، وئەو دۆخە مایەوە تا وەکو سالی 2014 کەئەنجومەنەکان هەلبژاردنیان بۆ کرا لەچوارچێوەی یاسای ژ 3 سالی 2009.

لێرەدا دەمەوێ دووپاتی بکەمەوە کە لەهەرێمی کوردستان لەنێوان سالەکانی 2003 - 2009 ئەم یاسایانە بەرکار بوو سەرەرای ئەوەی دژیەك بوون بەبێ ئەوەی نەپەرلەمان ونەحکومەت هەستی پێ بکەن یان خۆیان لەگێلی دەدا:

- یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان ژ 6 سالی 1993.

- یاسای پارێزگاکان ژ 159 سالی 1969.

- بریاری پۆل بریمەر ژ 71.

تکایە ماویەتی....

بۆ بابەتی پەیوەندیدار و پێشەكیەكەی ئەم. لینكە بكەرەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif