ئەمریکا ٧٢ کاتژمێری داوەتە چین بۆ داخستنى کونسوڵخانەکە

ليست هناك تعليقات



بەتۆمەتى سیخوڕیکردن، ئەمریکا ٧٢ کاتژمێری داوەتە چین بۆ داخستنى کونسوڵخانەکەی لە شاری هیوستنی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی موڵکی فیکری ئەمریکا و زانیارییە تایبەتییەکانی ئەمریکییەکان دراوە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتی دادی ئەمریکا پێى راگەیاندوون، کۆمەڵێک هاوڵاتی چینی دەستیان هەبووە لە سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی و بۆ ماوەی ١٠ ساڵە خانەنشینکراوانی بواری بەرگری و توێژەرەوەکانی پەتای کۆرۆنا و سەدان هەزاران قوربانی دیکەیان لە سەرانسەری جیهاندا کردووەتە ئامانج.

هاوکات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، داخستنی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هیوستن لە ماوەیەکی کاتی کەمدا زیادبوونی گرژییەکانە بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو و نوێترین ڕێوشوێنە دژی چین گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە ئەمریکا دەکەن بەزووترین کات ئەو بڕیارە هەڵەیە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەر سووربێت لەسەر ئەو ئاڕاستەیە ئەوا چین بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند وەڵامى دەداتەوە.

دەنگى ئەمریکاش بڵاویکردووەتەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرپرسانی حیزبی شیوعیەوە لە پەکین ئاماژەیان بەوەداوە، چین لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەی ئەمریکادا تاوتوێی داخستنی کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکات لە شاری ووهانی ناوەڕاستی وڵاتەکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif