هەواڵێكی خۆش بۆ خەڵكی هەولێر

ليست هناك تعليقات


سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگەیاند، تا ئێستا 65 هه‌زار زه‌وى كارت كراونه‌ته‌ سه‌نه‌د و به‌رده‌وامیشن تا هه‌موى ته‌واو ده‌بێت.

عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر بە ماڵپه‌ری پارێزگاى هه‌ولێری راگەیاندوە،"دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ دانیشتنى 5-5-2020 بڕیارێكی تایبه‌ت به‌ گۆڕینى زه‌ویه‌ كارته‌كان بۆ سه‌نه‌د دەركرد، ئێمه‌ له‌ هه‌مان رۆژ هه‌ڵساین به‌ دروستكردنى لیژنه‌كانى پێویست كه‌ هاوبه‌شن له‌ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى خانوبه‌ره‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵ"

له‌ ئێستادا هه‌مو لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كارن و ژماره‌ى كارته‌كان 125هه‌زار كارته‌

وتیشی،"كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاسانترین شێوه‌ كاره‌كان بۆ هاوڵاتیان رایی بكه‌ین و له‌ ئێستادا هه‌مو لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كارن و ژماره‌ى كارته‌كان 125هه‌زار كارته‌ ، تا ئێستاش 65 هه‌زار كارتمان بۆ سه‌نەد گواستۆته‌وه‌، كه‌ رۆژانه‌ش هاوڵاتایان سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر، به‌شى موڵكایه‌تى ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى راییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان"

سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشكردوە،"ئه‌و 60هه‌زار كارته‌ى كه‌ ماوه‌ له‌ داهاتودا ته‌واوى ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین، هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌مو كارته‌كان بۆ سه‌نه‌د ده‌گوازینه‌وه‌، به‌منزیكانه‌ كۆی گشتى مامه‌ڵه‌كانى هاوڵاتیان كۆتایی دێت"

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif