سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆران، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەر و ئەندام و هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەی گۆران کرد و ڕایگەیاند، دامەزراندنی گۆڕان وەک یەکەمین ھێزی ئۆپۆزسێۆنى دیار و کاریگەر لە ناو فەزای سیاسی کوردیدا رووداوێکی گرنگ بوو.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
بەڕێز / رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان کاک (عومەری سەید عەلی)
بەڕێزان / ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و ئەندامان و هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەی گۆڕان.
بەبۆنەی دامەزراندنی یازدە ساڵەی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی گۆڕان وەک یەکەمین ھێزی ئۆپۆزسێۆنى دیار و کاریگەر لە ناو فەزای سیاسی کوردیدا رووداوێکی گرنگ بوو، ئێستاش وەک یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاریگەری بەسەر پرۆسەی حکومڕانی و سیاسییەوە ھەیە.
ئێستاش لەم دۆخە دژوارەی هەرێمی کوردستان و عێراق، بێگومان بزوتنەوەی گۆڕان کاریگەر دەبێت بۆ چەسپاندنی یهكڕیزی و هاوکاری لایهنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی چاکسازی و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.
لەم بۆنەدا یاد و یادەوەری کاک نەوشیروان بەرز ڕادەگرین، و دووبارە پیرۆزباییتان لێدهكهم و هیوای سهركهوتنتان بۆ دهخوازم.
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق