پەرلەمانتارێكی عێراق: سەرەتا هەرێم ڕازی بوو، دوای پەشیمان بوویەوە

ليست هناك تعليقات


د.رێبوار كەریم، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەر لە چەند رۆژێك هەوڵێكدراوە بۆ رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەجۆرێك هەرێمی كوردستان تەنیا نیوەی گومرگە رەسمییەكان بداتە بەغداو لەبەرامبەردا بەغدا مانگانە 250 تا 300 ملیار دینار بداتە هەرێم بەڵام هەرێمی كوردستان ئێستا لەوە پەشیمان بۆتەوە. ئەو دەڵێت: هەرێم پارەی بەلاشی دەوێت.

 رێبوار كەریم، دوێنێ یەكشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لە نوسینێكدا باسی لەو هەوڵانە كردوە كە لەماوەی رابردودا بۆ رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دراون و نوێترین هەوڵیشی لەوبارەیەوە خستۆتەڕو كە بەقسەی ئەو چەند رۆژێك لەمەوبەر "بە بێدەنگ"ی ئەو هەوڵە دراوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی"سەرەڕای رێکەوتنەکانی ساڵانی رابردو، ماوەیەکە، بەئاشکراو نهێنی چەندین هەوڵی جۆراوجۆر هەیە بۆ هێنانەکایەی رێکەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەرێم و بەغدا."

وتوشیەتی"هەوڵێک درا، هەرێم بەشێک لە نەوت بنێرێت و لەبەرامبەردا بڕەپارەیەکی زۆرباش لەبەغدا وەربگرێت. سەرەتا هەرێم رازی بو. بەڵام دواتر پەشیمان بوەوەو داوایکرد لەبری نەوت داهاتی نەوت بدات بە بەغدا.

ئەوەشی خسۆتەڕو"هەوڵێکیتر درا، هەرێم نیوەی داهاتی نەوت و نیوەی داهاتی گومرکە رەسمیەکان بداتە بەغدا. لەبەرامبەردا بەغدا نزیکەی (٤٠٠ ملیار دینار) بداتە هەرێم. سەرەتا هەرێم رازی بو دواتر پەشیمان بوەوە."

رێبوار كەریم سەبارەت بە نوێترین هەوڵ كە لەوبارەیەوە درابێت، وتویەتی"پێش چەند رۆژێک بەبێدەنگ، هەوڵێکیتر درا، کە بەهۆیەوە هەرێم بەئامادەبونی نوێنەرانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق لەگومرگەکان تەنها نیوەی گومرگە رەسمیەکان بداتە بەغدا، لەبەرامبەردا بەغدا نزیکەی (۲٥٠ بۆ ۳٠٠ ملیار دینار) بداتە هەرێم تا کۆتایی ساڵی (۲٠۲٠). سەرەتا هەرێم تکاو ڕجای دەکرد ئەمە سەربگرێت، بەڵام ئێستا پەشیمان بۆتەوە."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە "هەرێم نایەوێت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێ و ئامادەنیە هیچ شتێک بدات بە بەغدا.هەرکات پارەیەک لەبەغداوە بێت ئەوا رێژەو کاتی پێدانی موچە لەکوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەمەش خواستی دەسەڵاتداران نییە."

وتوشیەتی"میللەت لە هەرێم بەهەمو لێبڕین و دواخستنێکی موچە رازییە، ئیتر هەرێم لەژێر فشاردا نیەو ئامادەنیە هیچ شتێکی خۆی بداتە بەغداو لەبەرامبەریشدا هەرکات ویستی بەهەر رێژەیەک موچە دەدات."

جەختیشی كردۆتەوە"هەرێم پارەی بەلاشی دەوێت لەبەغدا. ئەمەش ئاسان نیەو ئەم عێراقەی ئێستا ناتوانێ بەبێ جێبەجێکردنی ئەرکە فیدراڵیەکان لەلایەن هەرێمەوە پارەی بەلاش بدات."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "هەرێم پێیوایە تەمەنی ئەم کابینەیەی حکومەتی عیراق کورتەو لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختدایە، هەربۆیە بەمشێوەیە دەکرێ درێژە بکێشێت تا دوای هەڵبژاردنی پێشوەخت."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif