بەپێی ئەو ریزبەندییەی کە ئۆپتا بۆ 171 یانەی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا ئەنجامیداوە، یانەی هەولێر بە پلەی 23ی ریزبەندی باشترینەکان دێت، بە کۆکردنەوەی 60.33 خاڵ.
لەو ساڵانەی کە ئۆپتا کردوویەتی بە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنەکە سەردەمی زێڕینی یانەی هەولێر بووە، چونکە لەو ماوەیەدا، توانی چوار جار نازناوی خولی عێراق بەدەست بهێنێت، هەروەها دوو جاریش گەیشتە فایناڵی جامی یەکێتی ئاسیا و بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیاشی کردووە.
بەپێی ریزبەندییەکە یانەی هەولێر باشترین یانەی عێراق و کوردستانە لە نێوان ساڵانی 2002-2019، جێگەی باسە، یانەی هیلالی سعودییە بە پلەی یەکەم دێت، هەوروەها پلەی دووەمیش بۆ یانەی ئیتیحادی هەمان وڵات بووە، عەینی ئیماراتیش پلەی سێیەمی ریزبەندی باشترینەکانی بەدەستهێناوە.
ریزبەندی یانەکانی عێراقیش لە لیستەکەدا بەمشێوەیەیە
23 هەولێر
24 قوەجەوییە
31 زەورا
66 دهۆک
78 شوورتە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق