بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنیس کالامار، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمریکا، تێیدا فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی کوژرا، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەنیس کالامار لە ڕاپۆرتێکدا ئەو هێرشەی هێزە ئەمریکییەکانی خستە بەرباس، کە مانگی کانوونی دووەم، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ئەنجامدرا و بەهۆیەوە، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبومەهدی موهەندیس و چەند کەسێکی دیکە کوژران.
کالامار بە ڕۆیتەرزی وت، "جیهان لە بارودۆخێکی تەنگەتاو و پنتی گۆڕاندایە، کاتێک باسەکە دێتە سەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان... ئەنجوومەنی ئاسایش بە ئەرکی خۆی هەڵناسێت، کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیش، بە خۆشی بێت یان ناخۆشی، تاوەکو مەودایەکی دوور بێدەنگی هەڵدەبژێرن".
بڕیاردەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، "ئەمریکا تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی تەواوی نەداوە بەدەستەوە، بیسەلمێنێت هێرشێکی پێشبینیکراو لە ڕووداندایە یان خەریکە ڕوودەدات، تاوەکو ببێتە بەهانەیەک بۆ هێرشەکە".
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، کالامار ئەنجامەکانی بدات بە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ و ئەوانیش گفتوگۆی خۆیانی لەسەر دەکەن. ئەمریکا ئەندامی ئەنجوومەنەکە نییە، بەوپێەی دوو ساڵ لەمەوپێش لێی کشایەوە.
بڕیاردەرەکە دانی پێدا دەنێت کە سولەیمانی بەرپرسی ستراتیجی و جووڵە سەربازییەکانی ئێران بووە لە سووریا و عیراق، "بەڵام لە نەبوونی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر مرۆڤەکان، گرتنەبەری ڕێگەکەی ئەمریکا نایاساییە".
ڕۆژی 29ی حوزەیران، دادگای باڵای ئێران داوای لە ئینتەرپۆڵ کرد، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر پرسەکە دەستگیربکرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق