قونسلی هەولێری یەكێك لە وڵاتەكان كۆچی دوایی كرد

ليست هناك تعليقات


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند، كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ قاهیره‌ كۆچی دواییكردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی میدیاییدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر "ئه‌حمه‌د جیهاد حارس"ی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ قاهیره‌ كۆچی دواییكردووه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و دۆستانی كرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ باره‌ی كۆچكردووه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌حمه‌د جیهاد سیمبوڵی كاركردن و تێكۆشان بوو له‌ پێناو وڵات و به‌ درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له‌ دیوانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و له‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كاندا به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif