راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی فەرەنسی، دوایین پێشهاتەکان لەبارەی پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە ئاشکرادەکات.
نەیماری تەمەن 28 ساڵان، ماوەی گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانەی پاریسی لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، کە بەقسەی زۆر لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان یانەی بارسێلۆنا بایەخی پێدەدات و دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، یانەی پاریس سانجێرمان ئێستا هیچ نیازێکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی نەیمار، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە لە هاوینی 2022 دەتوانێت بەخۆڕایی لەو یانەیە بڕوات.
نەیمارهەر بەپێی ئەو راپۆرتە رۆژنامەڤانییەیە، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس سانجێرمان ئێستا هیچ پلانێکی نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکە.
وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات، ئامانجی سەرەکی و هەر گرنگی بەرپرسانی یانەی پاریسی نوێکردنەوەی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسییە، کە ئەوان نایانەوێت تواناکانی لەدەستبدەن، بەتایبەتیش کە ئەو ئامانجی سەرەکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە.
ئەوەی تایبەت بێت بە نایمار، وەک ئەو سەرچاوەیە تیشکی خستووەتە سەری، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان پێیانوایە هێشتا کاتێکی زۆریان لەپێشە بۆ ئەوەی بتوانن بە مانەوە لە پاریس رازی بکەن و دەشڵێت "بەرپرسانی یانە پاریسییەکە هەرگیز کارێکی وا ناکەن ئەو یاریزانە بەخۆڕایی لە یانەکەیان بڕوات".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق