سەرۆكی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانیكرد بۆ بەشداری كۆبونەوەی سبەی

ليست هناك تعليقات


دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دواخرا، سەرۆکی پەرلەمان پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی بانگهێشت دەکات و بەو شێوەیە فراکسیۆنی یەکێتیش بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئاماژەدان بە راگەیێندراوی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی دووشەممە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بن.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چاوەڕوان دەکرا سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتیی بەشداریی نەکەن. بەڵام دواتر لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی کۆبوونەوەکە 24 کاژێر دواخرا و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی دواخستنی کۆبوونەوەکەی راگەیاند.

دەقی بانگهێشتەکە 

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه‌ به‌راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 2020/7/26 بڕیاردرا به‌دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان له 2020/7/26 بۆ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/27.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif