ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عێراقی و گۆشەنووسی رووداو لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
لیوا سەعد مەعن، لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، تەرمەکەی لە پزیشکی دادە لە بەغدا.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق سەبارەت بە چۆنییەتی کوژرانی هیشام هاشمی دەڵێن، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گرووپێکی چەکدار بە دوو ماتۆڕسکیل لە بەردەم ماڵەکەیدا لە ناوچەی زەیونە تەقەیان لێکردووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن نەفیس بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش.
هیشام هاشمی
- لە 1973 لە بەغدا لە دایکبووە
- مێژوونووس و توێژەری کاروباری ئەمنی و ستراتیژی و گرووپە تووندئاژۆکان بوو
- چەندین توێژینەوە لەسەر گرووپە تووندئاژۆکان هەیە
- بە کالۆریۆسی لە ئامار هەیە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق