ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان بەتایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە و ئێستا لە تەواوی جیهان 13 ملیۆن و 462 هەزار و 655 تووشبوو تۆمارکراون. گیانلەدەستدانیش 581 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی داتاکانی وۆڵد مێتەر کە چاودێریی ئامارەکانی کۆرۆنا دەکات، ئەمریکا زۆرترین تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوە کە سێ ملیۆن و 545 هەزار و 77 تووشبوو و 139 هەزار و 143 گیانلەدەستدانن.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەم وڵاتانە زۆرترین تووشبوویان تێدا تۆمارکراوە:
بەرازیل: ملیۆنێک و 931 هەزار و 204 تووشبوو
هیندستان: 937 هەزار و 487 تووشبوو
رووسیا: 739 هەزار و 947 تووشبوو
پیرۆ: 333 هەزار و 867 تووشبوو
چیلی: 319 هەزار و 493 تووشبوو
مەکسیک: 311 هەزار و 486 تووشبوو
ئیسپانیا: 303 هەزار و 699 تووشبوو
ئەفریقای باشوور: 298 هەزار و 292 تووشبوو
بەریتانیا: 291 هەزار و 373 تووشبوو
بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەماوەی قەدەخەی هاتووچۆ ئابووریی بەریتانیا یەک لەسەر پێنج کەمی کردووە کە ئەوەش خراپترین هەرەسهێنانی ئابووریی ساڵانەی ئەو وڵاتەیە لە ماوەی 300 ساڵدا.
لە فەرەنسا و ئینگلتەرا بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان و شوێنە داخراوەکان کراوەتە ناچاری. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، دەیەوێت بەکارهێنانی ماسک بکاتە ناچاری.
تاوەکو ئێستا هیچ پێکوتەیەک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، بەریتانیا، چین، ئەڵمانیا و ئەمریکا شەڕ لەسەر کات دەکەن بۆ ئەوەی دۆزینەوەی پێکوتەی ڤایرۆسەکە رابگەیێنن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق