لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ليست هناك تعليقات

یەکێتیی ناوەندی بالەی عێراق لە رێگەی ئۆنلاینەوە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و بڕیاری بەڕێوەچوونی خولی بالەی کچانی یانەکانی عێراقی لە شاری هەولێر پەسەندکرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا باسی سەلامەتی گیانی وەرزشوانان و پابەندبوون بە رێنمایییە تەندروستییەکان کرا، جگە لە خولی بالەی کچانیش، یارییەکانی پاڵەوانێتیی بالەی کەنار دەریای عێراق رۆژی 10/10/2020 دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

خولی بالەی کچانی یانەکانی عێراق رۆژی 16/10/2020 لە شاری هەولێر دەستپێدەکات، یارییەکانی هەشت رۆژ بەردەوامدەبێت.

لە دەساڵی رابردوودا هەریەک لە یانەکانی قەرەقۆشی موسڵ، یانەکانی ئەکاد عەنکاوە و کۆیە لەگەڵ سەنحاریب رکابەرییان لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی بالەی کچانی عێراق کردووە .

عەلا ساعدی گوتەبێژی یەکێتیی بالەی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند" ئامادەکارییەکی زۆرمان کردووە بۆ ئەوەی وەرزی ئەمساڵ یارییەکانی بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەبچن و بتوانین وەرزش زیندوو بکەینەوە". 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا یەکێتیی بالەی عێراق ئاگاداری سەرجەم یانە بەشدارەکانی خولی نایابی بالەی عێراقی کردەوە، کە دەبێت راهێنەر بڕوانامەی باوەرپێکراوی نێودەوڵەتیی هەبێت






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif