خراپترین دەنگدەر

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی
-
هەڵبژاردن بۆ دەنگدەر گرنگترین وێستگەی سیاسیە، ئەو ڕۆژە ئەو دەتوانێت بەڵێ و نەخێر بۆ بەرامبەرەكانی و حیزب و پرۆسەی سیاسی بكات، ئەمەش پەیوەندی بە ئاستی ڕۆشنبیری تاكەوە هەیە( ئاستی ڕۆشنبیری پەیوەندی بە بەرزی بڕوانامەوە نیە) 

دەنگدەری كورد بەگشتی تا ئێستا نەلە هەڵبژاردن تێگەشتوە و نەلە دەنگدان، ئەوە با لەولاوە یاری دەسەلات بەهەڵبژاردن بوەستێ ئەوە پرسێكیترە

دەنگدەری كورد ( بەڕێژەیی نەك موتڵەقی) تاكێكی میزاجی زوو خەڵەتێنراوە، سیاسیەكان دەتوانن زۆر زوو خۆیانی لێ بشارنەوە و بە دیوێكی قبولكراوەوە خۆیانی نیشانبدەنەوە یان شەیتانێك و ساختەچیەك دەتوانێ بۆ چەندساڵێك وەك فریشتە بمێنێتەوە و خۆی بكاتە فریادڕەس و لەدەوری كۆببنەوە، دەنگدەرێكە حەزی بەو كەسانەیە تەشهیر دەكەن و جنێو دەدەن، عاشقی قسەی زبرین، كێ بتوانێ بەدەنگی بەرز تەشهیربكات و قسە بڵێ ئەوی زیاتر لا پەسەندە، تەنانەت ئەو نوێنەرانەی دەسەلاتیشی لا جوانە كە لە پێناو حیزبە دەسەڵاتدارەكەی خۆیدا قسە بە حیزبە دەسەڵاتدارەكەی ئەولا ئەڵێ، بە وێنەیەكی هەژاری دەنگت پێ دەدات و دەتكاتە پاڵەوان و بە قسەیەكی كورتی دوو دێڕی دەكەوێتە قسەپێوتنت و تفت تێدەكات، لە كاتێكدا هەردووكیان هەڵەن و چ پێوەری پشتیوانیەكە و چ پێوەری پشت تێكردنەكە، نەدەنگدان ئاوا دەبێت و نەدەنگدەریش وایە.

ئێمە دەبێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنین، پێ بنێینە قۆناغێكیتر، قۆناغێك تەشهیر و جنێودان و یەكتر ڕەفزكردن و زوو بڕیاردان و شوێن هەڵاكەوتن، بگۆڕین بە ڕەخنە و گفتووگۆ و یەكتر قبوڵكردن و هەڵسەنگاندن و شوێنكەوتنی بەرچاوڕوونانە و گوێ بۆ یەك گرتن

تا ئەو قۆناغە تێنەپەڕێنین، حاڵمان لە ئێستا باشتر نابێ و هەر خەریكی جوانكردنەوەی ناشیرینەكان و ناشیرینكردنی جوانەكانین، ئەوەش نامانگەیەنێتە هیچ و دەبێت ڕاستیان بكەینەوە، تا وا نەكەین و كار لەسەر كۆمەلگە نەكەین بۆ قۆناغێكیتر نە هەڵبژارد سودی دەبێت و نە پڕۆژەی نوێش سەركەوتوو دەبێت





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif