بەهۆی بەردەوامی سەپاندنی سزا ئابووریەكانی ئەمریكا بەر سەر حكومەتی تاراندا و دابەزینی بەهای تمەنەوە، تادێت دۆخی ژیان و گوزەران هاوڵاتیان لەئێران بەرەوخراپتر دەچێت و یەكێكیش لەو لێكەوتانەی دۆخەكە لەسەر ئەو وڵاتە دروستی كردووە گرانبوونی نرخی فرۆشی خانوو و بەكرێدانی یەكەكانی نیشتەجێبوونە، تا كار گەیشتۆتە ئەوەی بەشێك لە هاوڵاتیان توانای پێدانی كرێی خانوەكانیان لەشاری تاراندا نەمێنێت و ناچاربن بەرەو ناوچەكانی دەرەوەی شارەكە كۆچ بكەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق