ارسلان سیدزادە
-
من لەو کەسانەم کە زۆر کات نامەوێت لاپەڕەی تایبەتی خۆم وە کەسایەتی خۆشم سەرقاڵ ناکەم بە هەندێک ڕوداوەوە بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕویدا جێگەی هەڵوێستە بوو منیش ئەم ڕوونکردنەوەم پێشکەش کرد .
لەکاتێکدا عەلی وەردی باس لە نەگونجانی بەهای (بەدەوری) دەشتەکی لەگەڵ بەها باڵاکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا چونکە کەسایەتی دەشتەکیەکان (ئیزدیواجەتیان هەیە) بەواتای دوو کەسایەتی لەخۆدەگرن کەسایەتیەک کە دەیکەنە ڕووکەش بۆ خۆیان وە کەسایەتیەکیش کە لە ناخیاندایە و دەرینابڕن ئەم باسە لەسەر کەسایەتی عەرەبە عەلی وەردی دەڵێت کاتێک کە عەرەبە دەشتەکیەکان هاتنە ناو ئیسلامەوە وازیان لە بەهاکانی خۆیان هێنا و پەیوەست بوون بە بەها پیرۆزەکانی ئیسلامەوە لە زەمانی پێغەمبەر (د.خ) وە هەروەها لە زەمانی هەردوو خەلیفە ئەبوبەکر و عومەر (ر.خ) وە لەم کاتەدا موسڵمانان سەرقاڵی مەبەستێکی گەورەبوون کە ئەویش غەزاکردن و بنیادنانی دەوڵەت بوو .
ئەم سەرقاڵیەی موسڵمانان بەو کارە پیرۆزە وای کردووە نەریتەکانی خۆیان کپ ببێتەوە و تواناکانیان بەکارهێنا بۆ بنیادنانی ئەو دەوڵەتە ئیسلامیە ، بەڵام کاتێک غەزاکان لە زەمانی ئیمامی عوسماندا (ر.خ) کەم بویەوە و هەندێک لەو نەریتانە زیندوو بویەوە بە تایبەتی زیندوو بویەوە لای ئەو موسڵمانانەی کەلەبنەڕتدا دەشتەکی بوون وە هێشتا باوەڕ لە ناخیاندا جێگیر نەبوو بوو ، هەرچەندە لەلایەن هەندێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر (د.خ) ئامۆژگاری ئیمامی عوسمانیان کرد کە موسڵمانان سەرقاڵ بکات بە غەزاکردن ، عەلی وەردی دەڵێت دەربارەی ئیمامی عوسمان (ر.خ) کە پیاوێکی نەرم و نیان بووە ئەم کارەی نەکردووە .
کاتێک هەر مرۆڤێک قسە لەسەر هەر بابەتێک دەکات عەلی وەردی خۆی دەڵێت کە دەبێت کاتێک قسە لەسەر بابەتێک دەکات دەبێت پسپۆڕبێت لەو بابەتە چونکە زەمانی(مەسوعەیی) کۆتایی هاتووە ، کاکە هێڤیداریش ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا باس لە گەندەڵی دەکات .
عەلی وەردی لە کتێبی (وعاظ السلاطين) هیچ باسی گەندەڵی نەکردووە وە هەروەها با سی چۆنێتی دابەشکردنی سەروەت و سامان لە زەمانی ئیمامی ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان (ر.خ) نەکردووە بم پێیانە ناوبراو بێ ئینسانی کردووە بەرامبەر بە مێژووی موسڵمانان وە هەروەها بەرامبەر بە دکتۆر عەلی وەردی وە هەروەها بەرامبەر بە پەرلەمانی کوردستان وە خەڵکی کوردستانیش .
سەرچاوە وعاظ السلاطين لاپەڕە 21 - 27
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق