سبەینێ ژیان لە بەریتانیا ئاسایی دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

سبه‌ینێ شه‌ممه‌ ژیان له‌به‌ریتانیا له‌دوای شه‌پۆلێكی توندی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، 1ی ئاب ژیان له‌به‌ریتانیا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌جددیی وه‌سفكرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وتیشی، ده‌بێت خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی پابه‌ندی ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان بن و هۆشداریدا له‌وه‌ی، له‌حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بووندا ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌ننه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ریتانیا به‌فه‌رمی بڕیاریداوه‌ له‌وه‌رزی نوێی خولی پریمه‌رلیگدا به‌ قۆناغ هانده‌ران بۆ بینینی یارییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو یاریگه‌.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif