بەپێی راگەیێندراوێکی دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەک کە بەرزترین پلەی گەرما 48 پلە دەبێت لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە رۆژی شەممە.
پلەکانی گەرما لە سلێمانی لە رۆژانی شەممە تاوەکو دووشەممە 45 پلە دەبێت و دواتر پلەیەک دادەبەزێت و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
پارێزگای سلێمانی لە رۆژی هەینی و پارێزگای دهۆک لە رۆژی دووشەممە بە تۆمارکردنی 43 پلە دەبنە فێنکترین پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە عێراق لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و واست دەبن کە 53 پلە دەبێت، لەدوای ئەویش زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەنێوان 50 بۆ 52 پلە دەبن.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژی هەینی 24ی تەممووز تاوەکو 31ی تەممووزە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق