وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، دوای سێ رۆژ لە داخستنی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری چنگدو، حکومەتی چین دەستی بەسەر کۆنسوڵخانەکەدا گرتووە، بەمەش گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا زیاتر بوون و ئەوەش دەبێتە نوێترین زنجیرەی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و پەکین لەسەر چەندین پرس.
رۆژی هەینی رابردوو 24-07-2020 حکومەتی چین بڕیاریدا ئەو کۆنسوڵخانە دابخرێت، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داخستنی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە شاری هیوستنی ئەمریکا.
هاوکات بە ئامادەبوونی هێزی پۆلیس، بەشێک لە دانیشتووانی شاری چنگدو چوونە نێو کۆنسوڵخانە ئەمریکییە چۆڵکراوەکە و ئاڵای وڵاتەکەیان تێیدا بەرزکردەوە و وێنەیان گرت.
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی 72 کاژێری دا بە چین بۆ ئەوەی کۆنسوڵخانەکەی لە هیوستن دابخات، گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا زیاتر بوون.
پێشتریش بەهۆی جەنگی بازرگانی و تۆمەتبارکردنی یەکدی بە بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە گرژیان تێکەوتبوو.
وەزارەتی دەرەوەی چینیش ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری چینگدوی باشووری رۆژئاوای چین کاژێر 10ـی سەرلە بەیانی بەکاتی چین داخراوە.
ئەمریکا جگە لە باڵیۆزخانەکەی لە پەکین، پێنج کۆنسوڵخانەشی لە شارەکانی کانتۆن و شەنگهای و شینیانگ و چینگدو و هەرێـمی هۆنگ کۆنگ هەیە.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شینگدۆ ساڵی 1985 کراوەتەوە، 200 فەرمانبەری هەبوو، 150 فەرمانبەری خەڵکی ناوچەکە بوون، ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو بڕیاری داخستنی کۆنسوڵخانەی چین لە هیوستن لەسەر بنەمای ئەوەیە وڵاتان دەست وەرنەدەنە کاروباری یەکدی .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق