ئەمرۆ پێنج شەممە، 30/7/2020 لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی کرد.
لە دیدارێکدا، لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کرد و پێکەوە بیرورایان ئاڵوگۆڕکرد لە بارەی بابەتە گرنگ و هەنووکەییەکانی ئەمرۆی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.
كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و لاهور شێخ جەنگی، هیوایان خواست کە جەژنی قوربان ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلی کورد، هەردوولا هاورابوون لەسەر پتەوکردنی پەیوەندنی نێوان هیزە سیاسیە کوردییەکان و پاراستنی یەکریزیی ناوماڵی کورد و رەخساندنی کەشێکی ئارام و لە بار بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کیشە و گرفتانەی کە لە ئارادان ئەوەش لە پێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق