گۆڤاری فۆڕەن پۆڵسی: دەبێت بەرهەم ساڵح پارسەنگ بۆ كازمی ڕابگرێت

ليست هناك تعليقات


گۆڤاری فۆڕەن پۆڵسی ئەوە دووپات دەكاتەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لەهەنگاوە چاكسازییە پلەبەندییەكانیدا، تووشی چەندەها ئاڵێنگاری جۆراوجۆری مەترسیدار دەبێتەوەو دەبێت مامەڵەیەكی لێبڕاوانەیان لەگەڵدا بكات.

بەپێی گۆڤارەكە، ئاڵێنگارییەكانی بەردەم كازمی مەترسیدارن، چونكە لە دوو دەیەی ڕابردوودا دەستەبژێرە سیاسییەكەی عێراق كێبركێیان بووە لەسەر دەسەڵات، بۆیە بەرژەوەندییەكانی گەلیان بیرچووەتەوە، لەمەشەوە شەقام لێیان هاتەدەنگ و داوای لادانی ئەو چینە سیاسییەی كرد.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەو ئالێنگارییە ناوخۆیی و دەرەكییانەی رووبەڕووی كازمی دەبێتەوە بریتین لە تەنگژەی تەندروستی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) و تەنگژەی ئەمنی بە هۆی ترس لەگەڕانەوەی داعش، ئەمە جگە لە تەنگژەی ئابووری و خراپی گوزەرانی خەڵك بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، كە گەنجینەی عێراقی بەتاڵكردووە.

راپۆرتەكە، ئاماژە بەوەش دەدات سەرۆك وەزیری تازە شۆڕشگێرانە و بەیەكجار ئەو چاكسازییە ئەنجام نادات، یان وەك پیاوێكی دەسەڵاتخواز ڕفتار ناكات، بەڵكو وردە وردە خەریكی چاكسازی پلەبەندی دەبێت لە سیستەمی ناوخۆی عێراقدا.

هەروەها راپۆرتەكە باسی لەوە كردووە، كە لە لایەك ئەركی یەكەمی كازمی پڕكردنەوەی كەلێنی گەورەی نێوان هاووڵاتییان و دەستەبژیری سیاسییە، لە لایەكی دیكەشەوە سازانكارییە لە نێوان دەستەبژێرە سیاسییەكان، واتە كازمی لەچوارچێوەی بارودۆخی ئێستای عێراقدا چاكسازییەكی هاوسەنگ دەكات.

گۆڤارەكە باسی لەوەش كردووە، كە كازمی تاكە سەرۆك وەزیر نییە، پرۆگرامێكی چاكسازی سەراپاگیری بەكۆڵ داداوە، بەڵام لە سەرەتای فەرمانڕەوایی خۆیدا تووشی ئاڵێنگاری ئاڵۆز و بڵۆز دەبێتەوە، بۆیە دەبێت بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار لە پێناو گەرەنتی جێبەجێكردنی چاكسازییەكاندا، لە پشتی بێت و هاریكاری بكات و پارسەنگی بۆ ڕاگرێت.

هەروەها گۆڤارەكە جەختیكردووەتەوە، بەرهەم ساڵح لە دوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری پێشوو، ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە دیاریكردنی جێگرەوەیەك بۆ عەبدولمەهدی، چونكە زۆرێك لە پاڵێوراوانی بۆ ئەو پۆستەی ڕەتكردنەوە كە پەیوەست بوون بە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران.

گۆڤارەكە پێی وایە ستراتیژیەتی یەكەم و لەپێشینەی كازمی بریتی بوو لە باوەڕپێهێنانی خۆپیشاندەران بەوەی وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانیان دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەی لە یەكەم هەنگاوی فەرمانڕەوایی خۆیدا شكست نەهێنێت و كابینەكەی متمانەی جەماوەری لەدەست نەدات كە حكومەتەكانی پێشوو بەو هۆیەوە شەرعییەتیان لەدەستدا.

لەراپۆرتی گۆڤارە ئەمریكییەكە ئەوەش باس كراوە، یەكێك لە دیارترین هەنگاوەكانی چاكسازی كازمی بریتی بوو لە گێرانەوە سەركاری (عەبدولوەهاب ئەلساعیدی) كە لە كۆتایی دیسەمبەری ڕابردوو لە خزمەتكرن لە دەزگای دژە تیرۆر وەدەرنرا بوو.

سەرچاوە: پێگەی ئەلەكترۆنی سكای پرێس
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
و/شارپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif