گەنجێكی ٣٢ ساڵ بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ليست هناك تعليقات


 لە پارێزگای سنووری سلێمانی تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. بە گوتەی قایمقامی سەیدسادق ئەو كەسە دانیشتووی قەزاکەیان بووە.

دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق، بەرووداوی راگەیاندوە تووشبوویەكی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دانیشتووی سنوورەكەیانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1-7-2020 لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا‌وە.

دیار رەفیق گوتی: "ئەوەی گیانی لەدەستداوە گەنجێكی تەمەن 32 ساڵە‌ و دانیشتووی سەیدسادق بووە. پێشتر لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە خەوێنرابوو، دوای تێكچوونی باری تەندروستی گواسترایەوە بۆ سلێمانی، بەڵام بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".

قایمقامی سەیدسادق دەڵێت ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو لە سنوورەكەیاندا بەرزبووەتەوە ‌و گوتی: "تائێستا لە سنووری قەزای سەیدسادق هەشت کەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەكی زۆر لە تووشبووانمان چاكدەبنەوە ‌و تەنانەت سێ‌ نەخۆشی كۆرۆنا پلازمای خوێنیان وەرگرتووە ‌و بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە".

قەزای سەیدسادق لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای سلێمانییە ‌و بەدووری 45 كلیۆمەتر كەوتۆتە بەشی خۆرهەڵاتی شاری سلێمانییەوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە شەوی رابردوو بڵاو کراوەتەوە، شەش هەزار و 144 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەزار و 855 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 207 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif