ئەو دوو خاڵە كامانەن كە كۆمەڵی ئیسلامی بە نوێنەرانی پەیەدەیان وتوە
كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی: ئه‌وه‌نده مه‌ڵێن تورك، بڵێن رژێمى توركیا، ده‌بێ ئێمه به‌چاوى دوژمن نه‌ڕوانینه هه‌موو توركێك
موحەمەد حكیم جبار، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بەدیدێكی نەتەوەییانەی موسڵمامانە دەنوسێت: لە دوا دیدارمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى پەیەدە له شارى سلێمانى، دوو تێبینى دڵسۆزانه‌م بۆ خستنه‌ڕوو، كه پاش پۆستى دوێنێم له‌سه‌ر مزگه‌وتى ئایا سۆفیا، به‌باشم زانى بینووسمه‌وه
دەقی نوسینەكەی موحەمەد حكیم جبار، وەك خۆی بلاو دەكەینەوە
چیمان به پەیەدە وت؟
له‌دوا دیدارمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى پەیەدە له شارى سلێمانى، دوو تێبینى دڵسۆزانه‌م بۆ خستنه‌ڕوو، كه پاش پۆستى دوێنێم له‌سه‌ر مزگه‌وتى ئایا سۆفیا، به‌باشم زانى بینووسمه‌وه:
پێموتن: ئێمه كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌و نوێنه‌رانى كه‌چه‌كه كه كۆده‌بینه‌وه، زۆر گوێم له دوو چه‌مك ده‌بێت، به‌رده‌وام دەیگێڕنهوه به‌جۆرێك له رق و قینه‌وه نزیكه، بۆیه پێم باشه له سه‌ركردایه‌تى خۆتانه‌وه هه‌وڵى راستكردنه‌وه‌ى بده‌ن.
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌نده مه‌ڵێن تورك، بڵێن رژێمى توركیا، چونكه ئێمه له خه‌باتى رزگارىخوازى گه‌لى كورد له باشور، له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبووین كه ده‌مانووت رژێمى عێراق و نه‌مانده‌وت عه‌ره‌ب، چونكه ده‌بێ ئێمه به‌چاوى دوژمن نه‌ڕوانینه هه‌موو توركێك و له‌ناخى هه‌موو كوردا رق و قین بچێنین دژى گه‌لێك، كه له توركیا گه‌وره‌ترن و چه‌ندین وڵاتى ترھەن كە تورك تیایدا زۆرینه‌ن، یان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ن، مەرجیش گەڵان ھەموو پشتگیری ڕژێمەکان بن .
دووه‌م: كه باسى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، زۆر جار باسێكى عوسمانلى هاوپێچ ده‌كه‌ن له‌مه‌ش وریابن كه باسى عوسمانلى نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه هه‌ر ره‌هه‌ندى توركى نییه‌و ره‌هه‌ندێكى ئیسلامیشى هه‌یه‌و باس له شه‌ش سه‌ده حوكمڕانى و 36 سوڵتانه كه سه‌رده‌مى ئه‌م خیلافهتهش وه‌كو ئه‌وانى پێشوو له نه‌زه‌رى موسڵمانان چاكه‌یان هه‌یه خراپه‌شیان بووه، بۆ نمونه منێكى ئیسلامى ناتوانم رقم له سوڵتان محەمەد فاتیح بێت كه فه‌تحى قسطنطنیەی كردووه و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌باسى قسطنطنیەدا ئه‌فه‌رموێ: ((لَتُفتَحنَّ القُسطنطينيةُ ولنِعمَ الأميرُ أميرُها ولنعم الجيشُ ذلك الجيشُ)) واتا: فه‌تحى ئه‌و شاره ده‌كه‌ن و چاكترین سه‌ركرده، ئه‌وە سه‌ركرده‌ی سوپاكهیهو باشترین سوپا ئه‌و سوپایەیە.
بۆیه سه‌ركرده‌یه‌ك كه پێغه‌مبه‌ر به‌چاكه باسى كردبێت من خۆشم ده‌وێ جا توركه، عه‌ره‌به، فارسه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
لێره‌شه‌وه رووى قسه‌م ئه‌كه‌مه هه‌موو كوردێكى ناسیۆنالیستى توندڕه‌و، چاوه‌ڕێ مه‌به من به‌دڵى تۆ بابه‌ت و قسه‌و پۆست بكه‌م، من به‌ڵێ كوردم به‌ڵام ئیسلامیم شوێنێك له وڵاتێكى ئیسلامى 481 ساڵ مزگه‌وت بووه ئه‌تاتوركى عه‌لمانى دژه ئیسلام و كورد چۆن زمان و جلى كوردى قه‌ده‌غه‌كرد، به هه‌مانشێوه له ساڵى 1935 ئه‌م مزگه‌وته‌ى كرده مۆزه‌خانه‌و ده‌یان ساڵه چه‌ندین رێكخراو سكاڵایان كردووه و هه‌وڵیان داوه كه بگه‌ڕێته‌وه وه‌ك مزگه‌وت، ئێستا كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، من وه‌ك مسوڵمان خۆشحاڵم، وخۆشحالیم پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نیە ، جا گه‌ر ئایا سۆفیا له توركیا بێت یا له روسیا بێت یا له ئه‌مریكا، هه‌ر دڵم پێخۆشه و خۆشحاڵى ده‌رئه‌بڕم، خۆ نایه‌م له‌به‌ر دڵى تۆیەك كه ناسیۆنالیستى كوردیت، من هیچ خۆشحاڵى ده‌رنه‌بڕم و چاوه‌ڕێ بىت به‌رده‌وام جنێو به عه‌ره‌ب و تورك بده‌م ئه‌وا نابێت، چونكه كوردایه‌تى من سنورداره به ئیسلامیهتییهكهم و من دژى زوڵمم هه‌ركه‌س بیكاته سه‌ر میلله‌ته‌كه‌م، به‌داخه‌وه له هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى كوردستان هه‌ندێكجار میلله‌تى كورد ئه‌وه‌نده به‌ده‌ستى كورد خۆى چه‌وساوه‌ته‌وه، به‌ده‌ست دوژمنانى كورد نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه !!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق