بەرەی تورکمانیی عێراقی لە ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوە لەوەی کە ئەوان بە تەواوی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک ڕەتدەکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەرەی تورکمانیی عێراقی ڕایگەیاندووە، "بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان [مستەفا کازمی] بڕیارێکی تاکلایەنەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی هەرێم."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی ناوبراو، "پارێزگای کەرکووک، بەپێی دەستوور، دەکەوێتە دەرەوەی سنووری هەرێم و هەر ئامادەییەکی پێشمەرگە تیایدا پێچەوانەی ڕوون و ئاشکرای دەستوورە، بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێکەوتی (31.10.2017) بەبیر فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەهێنینەوە، کە تیایدا هاتبوو هیچ هێزێکی ئەمنی جگە لە هێزی فیدراڵی بۆی نییە لە کەرکووک بێت."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی تورکمانی عێراقیدا داوا لە مستەفا کازمی کراوە لە بڕیاری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک پاشگەز ببێتەوە و تیایدا هاتووە، "خەڵکی کەرکووک پشتگیریی گەڕانەوە بۆ ڕۆژانی توندوتیژی و کوشتوبڕ ناکەن، کە لە پێش سەپاندنی یاسا لە ساڵی 2017 کەرکووک بەخۆیەوەی بینی."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق