کونسوڵی ئەمریکا، كوردستان جێ دەهێڵێت و کونسوڵی نوێ دەستبەکار دەبێت

ليست هناك تعليقات

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ستیڤ فەیگن، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کەسێکی دیکە وەک کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکار دەبێت. 


لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە پەڕەی فەرمی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر ستیڤ فەیگن ڕایگەیاند، کە ئامادەکاری دەکات بۆ بەجێهێشتینی هەولێر و هەرێمی کوردستان، هۆکارەکەشی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەتی وەک کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان. 

سیڤ فەیگن وتیشی، " کارکردن لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی برەودان بە ئامانجە هاوبەشەکانمان ئیمتیاز و شەرەف بووە، هەروەها هەرێمی کوردستان و هەولێرڤ وەک ماڵی خۆم وابووە"، 
کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر ڕاشیگەیاند، " خۆشحاڵبووم بە کارکردن لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتی ئێلیزابێس ڕەوزنستۆک-سیلەر کە ئەویش بەم نزیکانە هەولێر بەجێدەهێڵێت و هەروەها سەرجەم ستافی کونسوڵخانە کە لە ڕێیانەوە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیەکانی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستاندا پتەوترکردووە". 

سەبارەت بە کونسوڵی داهاتووی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " کونسوڵی گشتی و جێگری کونسوڵی گشتی نوێ بۆب وۆڵەر و کەیتی کایزەر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەنە هەرێمی کوردستان بۆ دەستبەکاربوون وەک کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان".






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif