کانیای وێست، هاوسەری ئەستێرەی سەر شاشە، کیم کارداشیان، خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەپاڵێوێت.
کانیای وێست، راپەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە پێگەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "لەئێستادا دەبێت پەیمانەکانی ئەمریکا بە جێبهێنین، بە متمانەکردنمان بە خودا، یەکخستنی ئاسۆی بینینمان و بنیاتنانی داهاتومان، من خۆم کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".
بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەر هەڵبژاردنەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان بەڕێوەبچێت.
پێشتریش کانیای تەمەن 43 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی Beats 1 Show وتی، "ئەو کاتە دێت کە من دەبم بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".
کانیای یەکێکە لە راپەرە ناسراوەکانی ئەمریکا، لە ساڵی 1977 لە جۆرجیا لەدایک بوە، لە ساڵی2014 لەگەڵ كيم كارداشيان هاوسەرگیری کرد، خاوەنی دو کچ و دو کوڕن.'
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق