ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان بانگێشتی هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی لەبارەی کێشەکانی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات.
شوان كەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان وتی؛ بانگهێشتی هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیمان کردووە. بڕیارە کاژێر 11ی بەیانی لەگەڵیان کۆببینەوە.
لەبارەی هۆکاری بانگهێشتەکەش، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ گوتی: "رۆژی سێشەممە لیژنەی کشتوکاڵ لەبارەی پرسی ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جووتیارانی هەرێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ى كه به‌ریان دەکەوێت کۆبووینەوە و بڕیاردرا بانگهێشتی هەردوو وەزیری وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بكات، کە دوو لایەنی سەرەکیی پەیوەندیدار به به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانن، ئەمەش بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى چیدی جووتیاران زهرهرمەند نەبن و داوای روونکردنەوەشیان لێدەکەین".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق