لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سبەی دواخرا

ليست هناك تعليقات


لەسەر داوای هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەمموز، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سبەی دووشەممە دواخرا. 

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت، بۆ سبەی دواخرا، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا دواخستنەکە لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی بووە، تاوەکو زەمینە بۆ کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سازببێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "دواى ڕاوێژ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی ڕە‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لێكگه‌یشتنی نێوانیان، بڕیارماندا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌مه‌ 2020/7/27، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ى كارى ڕاگه‌یه‌نراو".

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە 22ی تەمموز لەدوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لەسەردرا و بەوپێیەش بڕیاربوو کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.

لە لایەکی دیکەوە لە بانگهێشتنامەیەکدا کە سەرۆکی پەرلەمانەی کوردستان، ڕێواز فایەق ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کردووە هاتووە، بە پشتبه‌ستن به‌ بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه‌ به ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 2020/7/26 بڕیاردرا به‌دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان له 2020/7/26 بۆ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/27.
سەرچاوەی هەواڵ، تۆڕی میدیای ئێستا


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif